ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی جدی ڕێککەوتنێکیان کردبێت، بێگومان لە قەیرانەوە دەگورێت بۆ بوژانەوەی ئابوری بەتایبەتی لە چارەسەرکردنی بابەتی مووچە بودجەی ساڵانە.
ئەویش ئەگەر ڕێککەوتنەکە درێژخایەن بێت.
کە ئەمەش وادەکات کاریگەری ڕاستەخۆ و باشی هەبێت لەسەر ئابووری هەرێم و عێراق بە گشتی.
هەروەها ئەو ڕێککەوتنەنانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای نێودەوڵەتیەکانی بواری نەوت هەیبووە کە زۆر جار دەگوترا “لە زیانی هەرێمە ئێستا دوای لێکگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغدا، دەرهێنان و بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوتەکەی کە( ٢٣٠ )هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دیاری کراوە ،زیاتر لە (٥٠) هەزار بەرمیل نەوت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ و(١٢٠) ملیاری داهاتی نانەوتی هەرێم بگەڕیتەوە خەزێنەی فیدڕاڵی، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر گرنگی دەبێت لەسەر پەیوەندی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ .
وادەکات بەغدا لەو ئیحراجیەی بەردەم شەقامی عەرەبی ڕزگاری بێت، چونکە ٣ مانگی داهاتوو لەبەردەم هەڵبژاردندان،سودانیش هەم قائیمەی خۆی هەیە هەمیش چاوی لە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراقە.
هەرێمی کوردستان بەهۆکاری ئەوەی جێگری کۆمپانیای سۆمۆی هەیە لەو ڕێگەیەوە بتوانێت بە نەوتەکەی هەم پشکی مووچەی هەرێم دابین بکات، هەم وزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ ڕادەسپێردرێت کە نەوتی هەرێم لە بازاڕی جیهانی ولەڕێگەی ئۆپێکیشەوە بازاڕی بۆ پەیدا بکات و ژێرخان یان پەیوەندیەک لەگەڵ وڵاتان بۆ داهاتوو دروست بکات.
خاڵی هەرە گرنگ ئەوەیە، رێککەوتنی ٥٠ ساڵەی درێژخایەن نامێنێت هەرێم دەتوانێت بنچینەیەکی بەهێز تر دروست بکات بۆ بەرەوپێشبردنی سەرجەم سێکتەرەکان و لە بواری تەندروستی، خۆراک، خوێندن، تەندروستی و ڕێگاوبان و بەرەوپێشبردنی پرۆژە گشتییەکان.
پارەی سوتەمەنی پارەی نەوت، بە ناوی “پترۆل دۆلار” هەروەها گەرانەوەی پارەی پارێزگاکان واتا لەهەموو حالتێکدا پرۆژەکان و ئابووری هەرێمیش بەهێزتر دەکات پرۆژەکان باشتر دەبوژێنەوە.
ڕۆلی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکەدا ؟
ئەمریکا هەردەم هەوڵیداوە هەولێر و بەغدا بگەنە رێککەوتنێکی درێژخایەنی تاڕادەیەکی زۆریش پشتیوانی هەرێمی کرد لە چارەسەری ئەم کێشەیەدا، تاکو لەمەودا کێشە لە نێوان هەردوولایەندا نەمێنێت،پاش هێرشەدرۆنیەکان ئەمریکا بە ڕونی چەند جارێک داوایان کرد کە ئارامی ناوچەکە بپارێزرێت لەم کاتەدا کێشەیان ناوێت ، بەتایبەتی لەگەل کۆمپانیا ئەمریکایەکان لە هەرێم.
دوای ئەم رێککەوتنە گرنگەی نێوان حکومەتی هەرێم و و حکومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی لە بابەتی مووچە، نەوت و داهات، هەرێم پێویستە بەزووی پەرلەمان چالاک بکاتەوە کابینەی نوێ پێکبهێنێت ،هەروەها پێویستە دۆخی سیاسیی ئاسایی بکرێتەوە بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا ،و بۆ ئەوەی کورد نەک تەنیا لە هەرێم، بەڵکو لە هەمووناوچەکانی کوردستان باشتر بتوانێت چارەسەر بۆ گرفتەکانی بدۆزێتەوە .
ڕوونە هەرێم لەگەڵ بەغدا تەنها کێشەی موچە و نەوتی نیە ،بەتایبەت ناوچەکانی سنوری ماددەی ١٤٠ی کە لەمەشدا پێویستە دەستووری عێراق جێ بەجێ بکرێت ،کە بەهۆی گۆڕانی دیمۆگرافیا و فشارە سیاسییەکان، خەڵکی ئەو ناوچانە لەترس و دڵە ڕاوکێ ڕزگاریان بێت .
No Comment! Be the first one.