مەحمود یاسین کوردی
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنگرەی میونشن دەچێتە هەر لایەکە مەلفی کورد حازرە!
فەقیرەی دەچێت کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات ناچارە (مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد) لەگەڵ خۆی ببات باسی کورد بکات!
ئەمجارە دەچێتە لای نەتەوەیەکگرتووەکان تا باسی پەنابەرانی سووری بکات ناچارە روو لە (دکتۆر بەرهەم ساڵح) بکات!
ئەمجارە دەچێتە لای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاڵای کوردستان دەبینێ و باسی کێشەی کورد لە سووریا دەکات!
ئەمجارە دەیەوێ بچێتە لای عێراق باسی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی دیمەشق و بەغداد بکات لەوێش تووشی بەتووشی کورد دەبێت ئەویش دکتۆر فوئاد حوسێنە!
کورد لە کۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش سەرۆکایەتی سێ شاند دەکات!
یەکەم: شاندی هەرێمی کوردستان.
دووەم: شاندی رۆژائاوای کوردستان.
سێیەم: شاندی حکومەتی فیدرالی.
No Comment! Be the first one.