چاویارنیوز _ پێشێلکردنی یاسا و لاوازی ڕۆڵی ڕێکخراوەکان، دەسەڵاتی دادوەری لەکوردستان لاوازکردووە و حزب لەسەرووی یاساوەیە.
خالد گڕاوی نووسەر و ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: لە دۆخی یاسایی و دامەزراوەیی هەرێمی کوردستان، کەموکوڕی لە سەروەری یاسا بەرچاو دەکەوێت، یاسای نووسراو بوونی هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی دادپەروەرانە یان بە بەردەوامی جێبەجێ ناکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاژاوە یان حوکمڕانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە کەسی و حزبییەکان..
دەڵێت: ئەگەر دەسەڵاتی دادوەری ملکەچی دەسەڵاتی سیاسی یان حزبی بێت، دادپەروەری دەبێتە گاڵتەجاڕی و هاووڵاتیان لە مافە ڕاستەقینەکانیان بێبەش دەبن، کاتێکیش دەوڵەت لەسەر بنەمای دڵسۆزی بۆ حزب و پەیوەندی کەسی بەڕێوەدەچێت، یاسا شکۆمەندی خۆی لەدەست دەدات و دەبێتە ئامرازێک تەنها بۆ خزمەتکردنی خاوەن دەستەڵاتەکان.
باس لەوەشدەکات: جگە لە نەبوونی پەرلەمانێکی کاریگەر، لاوازی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پێشێلکارییەکان فراوانتر دەکات، لاوازی هۆشیاری یاسایی لەناو خەڵکدا، نەبوونی پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ و میدیایەکی ئازاد، غیابی چاکسازیی سیاسی و شەفافیەت، بەشداری نەکردنی کۆمەڵگا لە چاودێری و لێپرسینەوە، پانتای فەوزا گەورەتر دەکات.
وتی: کاتێک دادپەروەری نەبوو، حوکم دەبێتە حوکمی قەرەقوش.
خالد گڕاوی نووسەر و ڕۆژنامەنووس؛
ئەمە حوکمی قەرەقوشە
لاوازی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پێشێلکارییەکان بەرامبەر یاسا فراوانتر دەکات.

No Comment! Be the first one.