زمان چیە؟
د.سەردار عەزیز
ئەمڕۆ ڕۆژی زمانی دایکە. زمانی دایک چەمکەکی ئاڵۆزە. من هاوڕام لە گەڵ دۆلۆزدا کە ئەوەی هەیە زمانی دەوڵەتە، نەک زمانی دایک. دیارە لە کەیسی فەرەنسیدا ئەمە زۆر وەهایە، بۆ نەگبەتی فەرەنسا وەک مۆدێلێکی باڵا و زاڵ لە ناوچەی ئێمە تەماشا دەکرێت. بەڵام هەموو زمانێکی ستاندارد، زمانی دەوڵەتە. زمانی دایک زمانی دەوڵەت نیە. ئەمە تەنانەت بۆ ئەو دۆخەش ڕاستە کە زمانی دایک و زمانی ستاندارد یەک زمانن.
بۆ نمونە زمانی تورکێکی موسوڵمان مەشرەب، جیاوازە لە زمانی تورکێکی عەلمانی.
دەمێکە دەمەوێت لە پرسی ئاڵۆزی زمان بدوێم، چونکە زۆر جار کێشەم بۆ دروست دەکات. زۆرینەی خوێنەری کورد وەها مامەڵە لە گەڵ زماندا دەکەن کە یەک جۆر و یەک شێواز و یەک مانایە. بەڵام زمان تەنها ئامرازی زانیاری و گەیاندن نیە. زمان ئەو مۆزەخانەیە کە هەموو کەسێک تیادا دێت و دەچێت، بەڵام زۆرینەیەک بەبێ هیچ ئاگاییەک.
لە ڕاستیدا زمان حەیابەرەیە. چونکە زمان، یان کاتێک کەسێک دەدوێت، بەبێ ئەوەی بیەوێ یان بزانێت، زانیاری ئێجگار زۆر دەربارەی خۆی و دۆخی دەرونی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و باوەڕیی دەڵێت بەبێ ئەوەی مەبەستی بێت.
کێشەی من لە گەڵ خوێنەردا لە ڕوی زمانەوە، فرە مانایەتی و فرە ئاستی زمانە. بۆ نمونە، زمانی دەقێک، یان ڕشتەیەک، یان ژانڕەیەک، زۆر جیاوازە. ئەمە بۆ خوێنەر ڕوون نیە.
لە هەمانکاتدا زمان پڕە لە یاری.
من هەندێک سەرنج دەخەمە ڕوو:
یەکەم، زمان بریتیە لە وشە، چەمک، میتافۆر.
دووەم، زمان پڕە لە سینیسیزم و سینیکاڵ، کە یانی وتنی شتێک بە پێچەوانەیەوە.
سێیەم، زمانی دەزگا، لە پڕ ەلە نوترا و وتراوی پۆشراو.
No Comment! Be the first one.