چاویارنیوز – بەبەڵگە بڵاوی دەکەیتەوە، لە ٢٨ مانگی ڕابردوو.. ٢٥٨ ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهات سفرە! وەڵامی نیەو دەڵێ : تۆ جاشی!
بەبەڵگە قاچاخی مەرزو سەرانەی بازگەو تاڵانی زەویان بڵاو دوکەیتەوە، دەڵێن : تۆ جاشی!
کاتێک دەڵێی : ناکرێت منداڵێکتان ١٣ ملیۆن مەتر زەوی و ئەوی دیکە ملیۆن و ٦١٢هەزار مەترو و ئەوی دیکە پاڵاوگەو بانک و میدیاو دەزگاو پرۆژەو ملیارەها دۆلاری هەبێت و خەڵک بێ موچە بێت، دەڵێ: تۆ “جاشی” ت!
ئێوە کە خۆتان و دەسەڵاتتان بوون بە ملیاردێر.. لەسەر حسابی برسیکردنی خەڵک، جگە لە تۆمەت هیچی تر نازانن.
ئێوە دوو بەڵای گەورەبوون، لەوەتەی هەن دەستی بێگانە دەگرن بۆ سەر ئەم خاکە، لەوەتەی هەن… یان شەڕ لە پێناوی سامانی ئەم وڵاتە دەکەن یان پێکەوە بەشی دەکەن.
دەستی کێمان لە پشتە! بۆ دەست ماوە ئێوە ماچی نەکەن و نەیهێننە سەرمان.
No Comment! Be the first one.