چاویارنیوز _ د.ئاسۆ فەرەیدون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسۆنی یەکێتی رایگەیاندووە: ئەمڕۆ ئەوەی سەرکردایەتی سیاسی دەیکات لە عێراق و لە هەرێمی کوردستان، خاوەنی ئەو مێژووە هاوبەش و پێکەوەیی و بیرەوەریانە نین و تەنانەت خاوەنی زمانێکی هاوبەشیش نین.
وتیشی: زۆرێکیش لە دیدارەکان لە رێگەی وەرگێڕەوە دیالۆگ لەگەڵ لایەنە عەرەبیەکان دەکەن و هەروەها سەرکردە سیاسیە عێراقیەکانیش بێ ئاگان لەو مێژوو و خەبات و رۆڵ و پێگەیەی کورد لەدامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی نوێ لە ڕابردوودا گێراوێتی، بەڵکو لای زۆرێک لە سەرکردە سیاسیەکانی عێراق حوکمڕانی بە ژمارەیە و گوێ بە قوت و ژیانی میلەت نادەن.
راشگەیاندووە: هەرلەبەرئەوەشە بڕیارەکان لە سەرجەم پرسەکاندا شێوازێک لە دەربڕینی شۆڤێنی تێدا بەدی ئەکرێت.
کوردو عەرەب
د.ئاسۆ فەرەیدون رەخنە لە حکومەتی هەرێم و فیدراڵ دەگرێت
سەرکردە سیاسیە عێراقیەکانیش بێ ئاگان لەو مێژوو و خەبات و رۆڵ و پێگەیەی کورد لەدامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی نوێ لە ڕابردوودا.

No Comment! Be the first one.