چاویارنیوز – گوڵاڵەسدیق شارەزای ئابوری ڕایگەیاند، ئەمساڵیش موچەمان دەفەوتێت.
لە وتارەکەی گوڵاڵە سدیق هاتووە:
لەساڵی ٢٠٢٣ وە، پاش ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوت لەڕێی بۆرییەوە لە هەرێمی کوردستان، هەموو ساڵێک لە ناوەڕاستی ساڵەوە گرفتی نەهاتنی پارە لە بەغدادەوە سەرهەڵئەدات بەشێوەیەک لە کۆتایی ساڵ باجەکەی موچەخۆران دەیدات و یەک دوو موچەی موچەخۆران دەفەوتێت!
ــ ساڵی ٢٠٢٣ لە مانگی حەوتەوە ئەم کێشەی نەهاتنی پارە سەریهەڵدا، نزیکەی ٧٠ ڕۆژ زیاتر لە هەرێم موچە دابەش نەکرا، پاشان لەپڕ دڵی بەغداد نەرم بوو بڕیاردرا سێ ٧٠٠ ملیار دیناری بە قەرز لەلایەن بەغدادەوە بۆ هەرێم بنێردرێت، ئەوەبوو لەو ساڵەدا سێ موچە لە کۆتایی ساڵدا فەوتا. بەڵام نەمانزانی بۆچی هەتا ئێستا بەغداد داوای ئەو سێ ٧٠٠ ملیار دینارە قەرزەی لە هەرێم نەکردەوە کە دەکاتە ٢ تریلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار!
ــ ساڵی ٢٠٢٤ دیسان لە ناوەڕاستی ساڵەوە ئەم کێشەیە سەریهەڵدایەوە و لە کۆتایی ساڵدا موچەیەک فەوتا.
ــ وا دیسان ئەمساڵیش لە ناوەڕاستی ساڵدا ئەم کێشەیە سەری هەڵداوەتەوە، وا دەگەینە ناوەڕاستی مانگی ٧ بەڵام هێشتا موچەی مانگەکانی ٥ و ٦ دابەشنەکراوە، لە ئێستاوە بوادری ئەوە دەرکەوتوە ئەگەر سبەی ڕۆژ ڕێکەوتنیش بکرێت ئەوا لە کۆتایی ساڵ موچەیەک یان دوان دەفەوتێت!
باشە بۆچی هەمیشە بەغداد لە ناوەڕاستی ساڵ پرسی ڕادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆی بیردەکەوێتەوە؟!
بۆچی هەر لە سەرەتای ساڵەوە بەغداد دەست نابات بۆ ئەم پرسە و یەکلایی ناکاتەوە؟!
تۆ بڵێیت ئەم هات و نەهاتە سودفە بێت؟! یان ڕێکەوتن؟!
بۆئەوەی لە کۆتایی ساڵدا باجەکەی موچەخۆر بیدات و بەو باجەش ئەوانیش هەندێک پاکتاو دەکەن!
No Comment! Be the first one.