چاویار نیوز – وەزارەتی ئیتڵاعاتی روونیشیکردەوە، دەستگیرکردنی ئەو سیخوڕانە لەسەر بنەمای راپۆرتی هاووڵاتیان و جێبەجێکردنی رێکاری هەواڵگری و ئۆپەراسیۆن بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، 24 لە سیخوڕەکانی ئیسرائیل، گرتەی شوێنە سەربازی و ئەمنییەکان و شوێنی جێگیرکردنی هێزە ئەمنییەکان و کەرەستەی سەربازی لە شارەکانی پارێزگای هەمەدان بۆ ئیسرائیل گواستووەتەوە، راشیگەیاند، بەداخەوە بەشێک لەو شوێنانە لەلایەن هێرشە ئاسمانییەکانی دوژمنەوە کرانە ئامانج، هەروەها دەست بەسەر یازدە ئامێری ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد (ستارلینک) و بڕێک چەک دا گیرا کە هی ئەو سیخوڕانە بوون.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئیتلاعات ئاماژەی بەوەشکراوە، چوار کەس لە پارێزگای لوڕستان بە هۆی پێوەندییان بە گرووپێکی تیرۆریستییەوە دەستبەسەر کراون، ئەوان وەک زانیارییان بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کۆدەکردەوە و بە فەرمانی ئەوان پیلانیان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی نائارامی دادەڕشت.
هەروەها لە پارێزگای کرمان، هێزە ئەمنییەکان دوو کەسیان لە کاتی گواستنەوەی چەکدا لە ژێر پەردەی بازرگانی بنەماڵەیی، دەستبەسەر و دەستیان بەسەر 7 چەک و 10 مەخزەنی فیشەکدا گرت.
No Comment! Be the first one.