چاویارنیوز – مامۆستایەکی زانکۆ ڕایدەگەیەنێت: لە هەرێم، شۆڕشگێڕە ساختەکان، هیچیان بۆ گەلەکەیان نەکرد، کەچی هەموو شتێکیان برد. خاکی ئێمە و کانزاکان و سروشتەکەی، دەیتوانی بەبێ جیاوازی، تێر سکمان بکات، بەڵام بەرپرسەکان، تا ئێستاش لێیدەخۆن و هەرگیز تێرناخۆن. ئەوان دڵخۆش نین، چونکە چەتەکان ناتوانن خەڵک دڵخۆشبکەن.
ئەحمەد میرە نووسەر و مامۆستای زانکۆ وتی: هەرێم بۆ پرسی مووچە، هیچ پلانێکی نییە و تەنها خەریکی لێدوان و داڕشتنی بێناوەڕۆک و خۆگیڤکردنەوەیە. تا ئێستایش نازانێت گەدەی هەژاران بە قسەی زل و بێناوەڕۆک، تێرنابێت.
ڕاشیگەیاندووە، درۆی ژیان و مردنی وەکیەکی و هاوبەش، کۆتاییهاتووە، ئەوان لە باخەکانی بەهەشتدا، نانی شاهانە دەخۆن و بۆ نیشتیمان ماندوونابن، بەڵام هەژاران، نانی جۆ بە خوێن و ئارەقەی زۆر، بەدەستدەهێنن و بۆ نیشتمان زۆر ماندوودەبن.
دەڵێت “سەرۆکی حکومەت، نە وەک تۆ دەژین و نە لە تۆیش دەچین و نە چارەنوسمان وەکیەکە، ئێمە سەرۆکێکی سواڵکەرمان دەوێت بۆ گەلێکی شکۆمەند نەک فیرعەونێک بۆ گەلێکی هەژار. پەتی برسێتی، زۆر ئەستوور بووە، وەک ملی زاڵمەکانی وڵات، بۆیە پسانی زۆر نزیک
ئەحمەد میرە
No Comment! Be the first one.