چاویارنیوز _ بەپێی ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوەکان کە ژمارەیان 18 ناوەندو دەزگای جیاوەزە، داوای پابەندبوون و ڕێزگرتنی حکوومەت دەکەن لە مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا.هەروەها دوورکەوتنەوە لە خراپ بەکارهێنانی سیستمی دادوەری بۆ سزادانی ڕۆژنامەنووسانی وهک شیروان شێروانی.
ئەو هەژدە دەزگاو ڕێکخراوە دەڵێن: ئێمەی ڕێکخراوەکانی ئازادیی ڕۆژنامەگەری، مافی مرۆڤ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە لە خوارەوە واژومان کردووە، داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین دەستبەجێ و بێمەرج ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی ئازاد بکات کە بە نادادپەروەری و بەهۆی کاری ڕۆژنامەنووسییەوە و لە ڕێگەی هەراسانکردنی دادوەریی سیستەماتیکەوە لە گۆشەی زینداندا هێڵراوەتەوە بە ئامانجی کپکردنی دەنگە ناڕازییەکان و ڕۆژنامەگەریی ڕەخنەگرانە.
ڕۆژی 20ی ئابی 2025، دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای چوار ساڵ و پێنج مانگی دیکەی بەسەر شێروانیدا سەپاند، ئەوەش سێیەمی سزایەتی لە ساڵی 2021ەوە،
ئەمەش ناوی ڕێکخراو و دەزگاکانە:
یەکەم. کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ)
دووەم. ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور (RSf
سێیەم. تیمەکانی ئاشتیخوازیی کۆمەڵگا (CPT)
چوارەم. پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژنامەگەری (IPI)
پێنجەم. گرووپی مافەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (MENA Rights Group)
شەشەم. سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان
حەوتەم. ڕێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادیی بیروڕا و میدیا
هەشتەم. پەیمانگای مافە نێودەوڵەتییەکان (IRI)
نۆیەم. ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان
دەیەم. کۆمەڵەی داکۆکی لە ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە عێراق (PFAA)
یانزدە. کۆمەڵەی عێراقی بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان
دوانزدە. ئەکتیڤ وۆچ
سیانزدە. ڕێکخراوی هیومەنە بۆ مافەکانی مرۆڤ و بەشداریکردنی مەدەنی
چواردە. دامەزراوەی میدیایی بەرەگراف
پانزدە. دیموکراسی بۆ جیهانی عەرەبیی ئێستا – DAWN
شانزدە. دامەزراوەی INSM بۆ مافە دیجیتاڵییەکان
حەڤدە. تۆڕی مافی کارتۆنیستە نێودەوڵەتییەکان
هەژدە. دەستپێشخەری میسری بۆ مافە کەسییەکان (EIPR)
داوای ئازادکردنی شیروان شیروانی دەکرێت
لەڕاگەیەنراوێکدا، ژمارەیەک ڕێکخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی کە ناسراون لەبواری پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن دوور لە هەر مەرج و کۆدو بەندێک ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی ئازاد بکات.

No Comment! Be the first one.