چاویارنیوز _ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، بە میدیای فەرمی یەکێتیی راگەیاند: سەردانەکانی کاک بافڵ بۆ بەغدا داواکاری بەغدای لە 400 هەزار بەرمیل نەوتەوە کەمکردەوە.
د.بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران وتی: لە یاسای بودجەدا هاتووە، کە پێویستە هەرێمی کوردستان 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە هەناردە بکات، بەڵام لە هەنگاوەکانی دواتر و سەردانەکانی سەرۆک بافڵ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەغدا، بڕەکەی بۆ 230 هەزار بەرمیل کەمکرایەوە.
دەڵێت: ئێستا باس لەوە دەکرێت کە توانای بەرهەمهێنان نزیکەی 130 هەزار بەرمیلە، کە 50 هەزار بەرمیلی بۆ هەرێم و 80 هەزار بەرمیلی رۆژانەشی بۆ عیراق دەبێت.
وتیشی: پێویستە لەسەر هەرێم و بەغدا ئەم كێشەیە لەچوارچێوەی ژمارەكاندا نەهێڵنەوە و هەنگاوی کرداری بنێن و هەردوولا پابەندبن بەتایبەت هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی رەوانە بکات و دەست بەهەناردەكردنی نەوتەكەی بكاتەوە، بۆ ئەوەی مووچەخۆران و هاووڵاتیانیش دووچاری ئەم گرفتانە نەبنەوە.
د.بڕیار ڕەشید:
پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندبێت
د.بڕیار ڕەشید ڕایگەیاند: پێویستە لەسەر هەرێم و بەغدا ئەم كێشەیە لەچوارچێوەی ژمارەكاندا نەهێڵنەوە و هەنگاوی کرداری بنێن و هەردوولا پابەندبن بەتایبەت هەرێمی كوردستان.

No Comment! Be the first one.