چاویارنیوز _ دیاری محەمەد بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ لەنووسینێکدا کە پشتی بە ئاماری حکومەتی هەرێم خۆی بەستووە دەڵێت: حکومەت جیاوازییەکی گەورەی لە دابەشکردنی 265.7 ملیار دیناری تەرخانکراو بۆ پرۆژەکانی بەنداو لەنێوان پارێزگاکاندا دروستکردووە
دەقی نوسینەکەی بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ:
ئەی ئەمەیان نا دادپەروەری نییە؟
كاتێك بە ئەقڵیەتی حیزبةوة دەوڵەتداری دەكةيت
كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەند پرۆژەیەكی دروستكردنی بەنداوە ئەنجامدراوە كە كۆی تێچووی گشتی دەكاتە 265.7 ملیار دینار بووە.
دابەشكردنی پرۆژە و تێچووەكان بەپێی پارێزگاكان:
پارێزگای هەولێر:
بەشی پارێزگاكە: %84ی كۆی تێچووەكان.
كۆی تێچوو: 224.1 ملیار دینار.
بەنداوە دروستكراوەكان: بەنداوی دوین (88 ملیار)، بەنداوی گۆمەسپان (95 ملیار)، بەنداوی بەستۆرە (23 ملیار)، بەنداوی ئاقوبان (8.1 ملیار)، بەنداوی شەوگێڕ (5.6 ملیار)، بەنداوی چەمرگە (4.4 ملیار).
پارێزگای سلێمانی:
بەشی پارێزگاكە: %12ی كۆی تێچووەكان.
كۆی تێچوو: 32.4 ملیار دینار.
بەنداوە دروستكراوەكان: بەنداوی دێوانە (26.6 ملیار)، بەنداوی تووڕەجار (5.8 ملیار).
پارێزگای دهۆك:
بەشی پارێزگاكە: %4ی كۆی تێچووەكان.
كۆی تێچوو: 9.2 ملیار دینار.
بەنداوە دروستكراوەكان: بەنداوی خنس (9.2 ملیار).
پارێزگای هەڵەبجە:
بەشی پارێزگاكە: %0ی كۆی تێچووەكان.
هیچ پرۆژەیەكی بەنداو لەم پارێزگایە ئەنجام نەدراوە.
پۆلێنكردن بەپێی زۆن:
زۆنی زەرد: %86ی پارەی تەرخانكراو بۆ ئەم زۆنە بووە، كۆی تێچووەكان بووە (227.7 ملیار دینار) و بەنداوەكانی (دوین، دێوانە، گۆمەسپان، بەستۆرە، ئاقوبان، چەمرگە لە هەولێر و بەنداوی خنس لە دهۆك) لەخۆگرتووە.
زۆنی سەوز: %14ی پارەی تەرخانكراو بۆ ئەم زۆنە بووە، كۆی تێچووەكان بووە (38 ملیار دینار) و بەنداوەكانی (دێوانە لە دەربەندیخان، تووڕەجار لە گەرمیان و بەنداوی شەوگێڕ لە كۆیە) لەخۆگرتووە.
سەرچاوە: حكومەتی هەرێمی كوردستان
No Comment! Be the first one.