چاویارنیوز _ د. عیزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوتى عێراق بۆ کاروباری گاز رایگەیاند: لەئەگەرێکدا هەرێم نەوتەکەی خۆی نەدەیەت بە سۆمۆ بۆ بازاڕکردن و خۆی سەربەخۆ بیفرۆشتایە، ئەوا نەیدەتوانی مووچە دابین بکات، چونکە نیوەی ئەوەی ئێستای دەستدەکەوت کە بەغدا بۆ مووچەی دەنێرێت.
وتیشی: لەهەر بارێکدا ئەگەر هەرێم 200 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە نەوتی بفرۆشتایە، تەنها بڕی 300 ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوت لەمانگێکدا، ئەو بڕەیش نە مووچە دابین دەکات، نە خەرجیی حکومەتی پێدەدرێت، نە پرۆژەی وەبەرهێنانی پێ جێبەجێدەکرێت.
باس لەوەش دەکات، هەرێم پابەندکراوەو نەوتەکەی رادەستی سۆمۆ کردووە، شایستەی دارایی هەرێم لە بودجەی عێراق %12.67ـە؛ پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق مانگانە نزیکەی ترلیۆنێک دینار بۆ هەرێم بنێرێت، ئەمەش گەرەنتیی مووچەی هەرێمە و سوودمەندی یەکەمیش هاوڵاتییانن.
بریکاری وەزارەتی نەوتى عێراق:
هەرێم سودمەندە لەم ڕێککەوتنە
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر هەرێم ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوتیشی بفرۆشتایە، هێشتاتوانای دابەشکردنی مووچەی لەمانگێکدا نەدەبوو.

No Comment! Be the first one.