چاویارنیوز – ئەم دۆخە نموونەیەکی روونە، سەلماندنی بێ هەڵویستی و نادادپەروەیە لە هەرێم کە تاکی کورد بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ برسی دەکرێت و قوتی ژیانیان کە مووچەکانیانە، کراوەتە قوربانی بەرژەوەندی حزبی و کەسی، پارتی و یەکێتی بۆ پۆست و پلە و بەرژەوەندی حزبی برای بەغدان و بۆ مووچە و مافەکانی هاوڵاتیان دوژمنیانن.
وەرگرتنی پۆست لە بەغدا ئاساییە و بێ کێشەیە، بەڵام لە بابەتی موچەخۆران، هەزار و یەک بڕ و بەهانە دەدەن بەدەستەوە، لە کاتێکدا دەتواندرێت بە ئاسانی نەوت و داهاتی ناوخۆ بسپێردرێت بە بەغدا، گرێ کوێرەی مووچە بکرێتەوە.
مووچەی شەش مانگی داهاتوو بە تەواوەتی چارەنووسی لای هەرێمە، عێراق داوای چەسپاندن و جێبەجێ کردنی یاسا و دەستوور دەکات کە هاوبەشی بوونی حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمە لە پرسی نەوتدا، بەڵام هەرێم لە پرسی نەوتدا نایەوێت برابەشی هەبیت چونکە ئەوکاتە بڕی فرۆشراو و داهاتەکەی دیاردەبێت، ئاست و بڕی دزیکردنیان لە داهاتی نەوت دەردەکەوێت کە نەوت بەنرخی گۆترە دەفرۆشن و خواو خۆشیان نەبێت کەس نازانێت داهاتەکەی چەندە و دەچێتە کوێوە.
لەوەش قەباحەتتر ئەوەیە دوو رۆژی دیکە دێن و داوای دەنگ دەکەن، نازانم چۆن و بەچ ڕوویەکەوە، بەڵام دەزانم دەبێت هاوڵاتیان و بە تایبەت مووچەخۆران دەرچوانی زانکۆکان و تاک بە تاکی هاوڵاتیان دەبێت زوڵم و ستەمی ئەم دەسەڵاتەیان لەبیربێت و لە کاتی دەنگدان دەستبخەنە سەر ویژدانیان و دەنگبدەن.
No Comment! Be the first one.