چاویارنیوز_ خراپترین کابینەی حکومەت، کابینەکەی مەسرور بارزانییە، بەهەر سێ مانگەکانی( ئایار، حوزەیران، تەموز) وا نزیک دەبینەوە لەوەرزێک، موچەخۆرانی هەرێم هیچ موچەیەکیان وەرنەگرتووە، کە ئەمەش درێژترین ماوەی بێ موچەییە لە مێژووی کابینەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەگەر بەپێی مانگەکانی پێشوو پارە لەبەغداوە بگاتە هەرێم ئەوا بۆ هەرمانگێکی مووچە پێویستە بەغدا (958)ملیار دینار بنێرێت، کەواتە بۆ سێ مانگ دەکاتە (2ترلیۆن و 874 ملیار) دینار.
لەکاتێکدا بەغدا پارە نەنێرێت، ئەوا حکومەت خۆیشی ناتوانێت هیچ مووچەیەک دابەش بکات، ئەوەش لەکاتێکدایە چەندان سەرچاوەی داهاتی هەیە. وەک
داهاتی ناوخۆ کە بڕەکەی مانگانە ( 320 ملیار ) دینارەو بەو سێ سێ مانگەش کە مووچە دابەشنەکراوە،دەکاتە ( 960 ملیار) دینار.
پاشان داهاتی نەوتی هەرێم بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی (400) ملیار دینار و بۆ سێ مانگ دەکاتە (ترلیۆنێک و 200 ملیار) دینار
پارەی هاوپەیمانان مانگانە ( 20 ملیار ) دینارەو سێ مانگەکە دەکاتە (60 ملیار) دینار.
کابینەی ئەم حکومەتە هێندە مایە پووچ بووە، ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت، ئەوا توانای دابەشکردنی هیچ مووچەیەکی نییە.
خراپترین کابینەی حکومەت;
کابینەکەی مەسرور بارزانی درێژترین ماوەی بێمووچەیی تۆمارکرد
ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت، ئەوا حکومەت خۆیشی ناتوانێت هیچ مووچەیەک دابەش بکات.

No Comment! Be the first one.