بەگەڕانەوەی وەزیری دارایی مووچەی مانگی نۆ دێت
بەپێی لێدوانێکی فوئاد حسێن جێگرى سهرۆك وهزیرانى عێراق، ڕایگەیاندووە، لهکاتی گەڕانەوەی وهزیرى دارایی له ههرێم، مووچهى مانگى 9ى مووچهخۆران و فهرمانبهرانى ههرێم ڕهوانه دهكات.
یەكێتی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقی مسۆگەر كرد
نووسەرێک ڕایدەگەیەنێت، لەدوای کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان، پۆستی سەرۆک کۆمار گۆڕانکاری بەسەردا نایەت و بۆ یەکێتی مسۆگەر بووە.
پارتی هۆکاری سووتاندنی دەنگەکانی کورد بوو لە کەرکوک
سەرپەرشتیاری كەرکوک _ سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، پێکهاتەی کورد 41%ی دەنگەکانى کەرکوکی بەدەستهێناوە، ئەمەش زۆرینەیە بەبەراورد بە پێکهاتەی عەرەب 38% و تورکمان 16%ی دەنگی کەرکوکیان بەدەستهێناوە، بەڵام پارتی هۆکاری سەرەکی بوو لەدەستدانی کورسییەکی کوردی لە کەرکوک.
پێویستە یاسای نەوت و غاز پەسەند بکرێت
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم باس لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز دەکات لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، تا بەشێوەیەکی گونجاو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەربکات.
با پارتی ئەم راستییە بزانێت
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئێمە دەنگمان زیادیکردووە، با پارتی کارتمان لەدژ بەکارنەهێنێت.
خەرجییەکانی عێراق ڕادەگیرێن و ئایندەی دوو مووچەی هەرێم نادیارە
نزیکە خەرجییەکانی عێراق ڕابگیرێن و چارەنووسی مووچەی چوار مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش نادیارە.