کونسوڵخانەی سوریا لە هەولێر دەکرێتەوە
بەپێی لێدوانی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سوریا و لەسەر فەرمانی ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر دەکرێتەوە.
ئەمینداری یەکگرتوو سەردانی هاکان فیدانی کرد
ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی تورکیای کردو لەگەڵ هاکان فیدان کۆبووەوە و دەڵێت: لەبارەی نەگەیشتنە رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق، بە هاكان فیدان گەیاندووە.
ژیانی هاووڵاتیانی کۆبانێ لەمەترسیدایە
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆسەری رۆژئاڤا رایدەگەیەنێت: دۆخی هاووڵاتیانیان لەکۆبانێ خراپە و مەترسیدارە.
نهێنییەکانی کۆبوونەوەی پاریس
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نهێنییەکانی کۆبوونەوەی پاریس، لەنێوان ئیسرائیل و ئەمریکاو سوریا، ڕێککەوتن دژی قەسەد بووە.
ئەمریکا رێگریی لەهەسەدە دەکات
نووسەرێکی دیاری کورد دەڵێت: ئەمریکا رێگریدەکات لە هەسەدە و ناهێڵێت چەکی ئەمریکا بەکارهێنن لەشەڕەکەدا.
کەناڵێکی پارتی دیدارێک لەگەڵ ئەحمەد شەرع بڵاودەکاتەوە
کەناڵێکی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، دیدارێک لەگەڵ ئەحمەد بڵاودەکاتەوە و تێیدا قسە لەسەر ئاڵۆزییەکانی شێخ مەقسود دەکات.