شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی مووچە نامێنێت
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەستكەوتێكی زۆر گرنگە، چونكە هەرێمی كوردستان چووە ناو هاوكێشەی نەوتی جیهانییەوە.
ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:
سبەینێ نەوتی هەرێم دەگاتە بەندەری جەیهان
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە پەیامێکدا موژدانەی خۆش دەدات بە هاووڵاتیان و پێیوایە بەهەناردەکردنی نەوت دەبێتە مایەی سەقامگیریی لە خەرجكردنی مووچە و شایستەكانی هەرێم.
د.ڕەعد ڕەفعەت:
حکومەتی هەرێم داوایەکی لەبەغدا کردووە
سەرۆکی ئەنجومەنی پشتیوانیی تەوتین دەڵێت: هەموو ئەو باج و ڕسوماتانەی لەهەرێم سەپێنراوە و هاوتای عێراق نییە، هەوڵدەدەین لە ڕێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، هەڵیانبووەشێتەوە.
شنیار ئەنوەر:
وتەبێژی حکومەت لە میدیاکان دەترسێت
دوای کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ئەو هەڵوێستەی وتەبێژی حکومەتی کە بەرامبەر میدیاکان نواندی و هەڕەشەی لە میدیاکان کرد، نیشانەی ترسە.
داوای ئازادکردنی شیروان شیروانی دەکرێت
لەڕاگەیەنراوێکدا، ژمارەیەک ڕێکخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی کە ناسراون لەبواری پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن دوور لە هەر مەرج و کۆدو بەندێک ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی ئازاد بکات.
سەنتەری میترۆ:
وتەبێژی حكومەت هەڕەشە لە هەموو میدیاكان دەكات
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان ڕایدەگەیەنێت: کاری وتەبێژ نییە لە كۆنگرەكانیدا پۆستەكەی بۆ هەڕشە و جیاكاری بەكاربهێنێت.