درۆنەکان لە توركیاوە هێنراون؛
بۆچی ویستیان بافڵ تاڵەبانی تیرۆربکەن
پیلانێكی ورد و مەترسیدار دانرابوو كە لەڕۆژی ١٩ ی ئەم مانگە لەناو دەباشاندا لە ڕێگەی درۆنەوە بافڵ تاڵەبانی تیرۆر بكرێت، بەڵام هێزە ئەمنییەكان پێشوەختە بە پلانەكەیان زانیوە و ڕۆژی ١٨ مانگ چەند كەسێكیان دەستگیركردووە كە دانیان بە تاوانەكەدا ناوە و ناوی چەندین كەسیان بردووە كە بەشداربوون لە پیلانەكەدا.
میدیای ڕەسمیی یەکێتی هێرشی توند دەکەتەسەر پارتی
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی لەبەرامبەر میدیاکانی پارتیدا دەڵێت: سێ هەزار شەو و ڕۆژی تر ئەم دۆڕانەتان لەبیر هۆزی هەرکی وخەڵکی کوردستان ناچێتەوە.
ڕۆژانی داهاتوو بەرچاوی هەمووتان ڕون دەبێت؛
ڕۆژنامەنووسێکی یەکێتی پیلانێکی پارتی باسدەکات
زانا حەسەن باس لەوەدەکات: ئەوەی کەناڵەکانی پارتی دەیکەن بۆ داپۆشینی ئەو شکستەیە کە دەبوو لە ناوەڕاستی ئەو هەفتەیە ئەنجام وەربگرێ.
پەرلەمانتارێکی عێراق: کۆبوونەوە بێسوودە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەست بەكۆبوونەوەكانیان دەكەن، بەڵام كۆبوونەوەی ئەم لیژنانە هیچی لێ سەوز نابێت.
پەرلەمانتارێک نامەیەک بۆ سیستانی دەنێرێت
کاروان یاروەیس نامەیەک بۆ سیستانی دەنێرێت و دەڵێت: مەرجەعی باڵا، لەپاش 2003 هەمیشە رۆڵى لە پرسە چارەنووسازەکان هەبووە و رۆڵی خێر و ئاشتەوایی بینیوە، دەکرێت لەبارەى مووچەوە فەتوایەک بدات وەک پرسێکى مرۆیی.
عەلی حەمەساڵح:
نیشتیمان بدۆڕێنن، هەرچیتان هەبێت براوەنین
عەلی حەمەساڵح لە وتارێکیدا دەڵێت: دەزانم ململانێ و بەردەوامی خەباتی مەدەنی و سیاسی لە سایەی ئەم فۆڕمە لە حوکمڕانی ئێجگار قورسە؛ دەزانم کەی کێتان بوێت دەتوانن دەستگیریبکەن، دەتوانن دەیان تۆمەت بدەنە پاڵمان، بەڵام دەبێت لەم قۆناغەش بڕیاری بەردەوامی بدەین.