چاویار نیوز-لقی كوردستانی رێكخراوی Community Peacemaker Teamsی ئه‌مریكی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
له دوای تێپه‌ڕینی ساڵێك به‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی تاك لایه‌نی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و ده‌وڵه‌تی توركیا، جارێكی تر سوپای توركیا ده‌ستیكردۆته‌وه به دروستكردنی بازگه له‌ناو گونده‌كان و ڕێگریكردن له هاتووچۆی گوندنشینان بۆ سه‌ر ڕهزوباخهكانیان.
له ڕۆژی 3ی ئاداردا، سه‌ربازانی توركیا له بازگه‌یه‌كیان له ناو زه‌وییه‌كانی شیڤا مێزیا، له ناو گوندی كه‌شانی سه‌ر به قه‌زای باتیفا له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دروستكرد.
سه‌ربازانی توركیا له بازگه‌كه، ڕێگه له گوندنشینان ده‌گرن كه بچنه سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان و جوڵه‌ی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌یان سنورداركردووه.
ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی كاركردن له دروستكردنی ڕێگای سه‌ربازی له نێوان باره‌گای كوخێ دپشكا و كوخێ مه‌لاهێ و به‌ستنه‌وه‌یان به بنكه و باره‌گاكانی تری توركیا له ناوچه‌ی باتیفا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێرش و بۆردوومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه، به‌ڵام سوپای توركیا به‌رده‌وامه له به‌هێزكردنی بنكه و باره‌گاكانی و فراوانكردنی هه‌ژموونی سه‌ربازی خۆی له ناوچه سنور.
No Comment! Be the first one.