چاویارنیوز – جەبار یاوەر فەریقی یەکەم و شارەزای کاروباری ئەمنی لە وتووێژی لەگەڵ چاویار نیوز ڕایگەند: چەندینجار هێرشی درۆنی کراوەتەسەر هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان هەڵوێستیان نەبووە.
ڕاشیگەیاند: ژمارەیەک گروپ لە ناو خاکی عێراقدا هەیە، گرووپی چەکداریین و بەردەوام هێرشی درۆنی دەکەنەسەر هەرێمی کوردستان و خۆیان بێبەری دەکەن لەو هێرشانە.
وتیشی: تا ئێستا و لەمساڵدا، 17 جار هەرێمی کوردستان بە درۆن کراوەتە ئامانج کە زیاتر کێڵگە نەوتییەکان بووە.
باسی لەوەشکرد، لەسەر ئاستی دەرەوە هەم ئەمریکا و هەم وڵاتانی هاوپەیمانان، هەڵوێستێکی ڕوون و ڕاشکاویان نەبووە بەرامبەر ئەو هێرشە درۆنییانە، بۆیە ڕەنگە بەردەوامیشیان هەبێت.
جەبار یاوەر:
چەندینجار هێرشی درۆنی کراوەتەسەر هەرێم و هاوپەیمانان هەڵوێستیان نەبووە
ژمارەیەک گروپ لە ناو خاکی عێراقدا هەیە، گرووپی چەکداریین و بەردەوام هێرشی درۆنی دەکەنەسەر هەرێمی کوردستان.

No Comment! Be the first one.