چاویارنیوز ـــ لە گوندێکی هیمالایا، هاوسەرگیری نائاسایی ژنێک لەگەڵ دوو برادا، سەرنجی هەموو میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە چەن هاوسەری لە هیندستاندا بە کارێکی نایاسایی دادەنرێت و ئەو بابەتە بووەتە مشتومڕێکی نیشتمانی.
بووکەکە لە گوندێکی بچووک دەنێو چیاکانی هیمالایا لە هیندستاندا لە نێوان دوو پیاودا دانیشتووە و هەرسێکیان بەرەوڕووی کامێرا زەردەخەنە دەکەن، بەڵام ئەمە وێنەیەکی ئاسایی لە هاوسەرگیری نییە، چونکە ئەو بووکە لە نێوان دوو زاوادا دانیشتووە کە تازە لەگەڵ هەردوکیان هاوسەرگیری کردووە. ئەم هاوسەرگیرییە لە وڵاتێکدا کە چەن هاوسەری کارێکی نایاساییە، وەکوو هاوسەرگیرییەکی نائاسایی دادەنرێت.
وێنەکانی هاوسەرگیری “سونیتا سی” لەگەڵ دوو برا بەنێوەکانی “کاپیل ئێن” و “پردهیپ ئێن” بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە و بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕانە بە کۆمێنتی خراپ و بە سووکایەتیکردن گاڵتەیان بەو خێزانە کردووە و مشتومڕێکی نیشتمانی لێکەوتووەتەوە.
ئەو سێ کەسە بەشێکن لە کۆمەڵگای “هەتی”، کە گرووپێکی ڕەسەن و خێڵەکییە و لە بەشێک لە ویلایەتە شاخاوییەکانی باکووری “هیماچال پرادێش” و “ئۆتاراکەند”، لە ناوچەکانی هاوسنوور لەگەڵ ڕووبارەکانی “گیری” و “تونز”دا دەژین.
ئەم کۆمەڵگەیە کە نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەسی تێدایە لە ٤٠٠ گونددا بڵاوبووەتەوە و ناو و نیشانی خۆیان لە نەریتی دوور و درێژی بازرگانیکردن و بەرهەمی کشتوکاڵی و سەوزە و پشمەوە وەرگرتووە لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا، کە پێیان دەوترێت “هات”. کۆمەڵگاکە بەهۆی جووتیاران و پیشەسازانییەوە گەشەی کردووە، کە چەندین سەدە خەریکی درووستکردنی شاڵی پشم و هەروەها زێڕینگەریی زیون.
No Comment! Be the first one.