چاویارنیوز ـــ هونەرمەندێکی داهێنەری خەڵکی ئیتالی بە کەڵکوەرگرتن لە کەلوپەلی ئاسایی وێنەی سەیر و سەمەر و کۆمیدی دەخولقێنێت.
هونەرمەندی ئیتاڵی “دیێگۆ کوسانو” ناوبانگەکەی قەرزاری ڕوانگەی نوێ خۆیەتی بۆ جیهانی دەوروبەری، ئەو شتە ڕۆژانە و بێ بایەخەکان دەکاتە جێگەی سەرنجی کارە هونەرییە خەیاڵییەکانی.
هونەر و داهێنان
دێیگۆ لە پڕۆسەی داهێنانەکەیدا میوەیەک، ئامرازێکی سادە یان هەر شتێکی تری ئاسایی دەبێتە خاڵی دەستپێکی دروستکردنی وێنەیەکی خەیاڵی و زیرەکانە. بلیمەتی کوسانو لە توانایدا بۆ بەکارهێنانی ئاسایی شتەکان تێپەڕیوە و شوناسێکی نوێ و چاوەڕواننەکراویان پێ دەخشێت. بە تێکەڵکردنی جیهانی ڕاستەقینە و هونەری دیزاین، بینەر بانگهێشت دەکات بۆ دۆزینەوەی دیمەنێکی نایاب لە دڵی بێبایەخترین شتەکاندا.
No Comment! Be the first one.