شێوەکارێک؛ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە دەردی ڤایرۆسی تەکنەلۆژیاوە دەناڵێنن

ئەڵوەنی گووتی: تەکنەلۆژیا هۆکارێکە کە هەموو چین و توێژەکانی نێو کۆمەڵگە خەتیان نەخوێندرێتەوە، چونکە کەمتر پێنووس بەکار دەهێنن بۆ نووسین، کێشەی گەورەی منیش ئەوەیە چۆن بتوانم ئەو هونەرە خۆشنووسییە کە لای منە بیگوازمەوە بۆ هەموو چین و توێژەکانی نێو کۆمەڵگە بۆ ئەوەی خەتیان خۆش بێت. چونکە لە ئێستادا مامۆستا و قوتابی و هەموو چین و توێژەکانیش بە دەردی ڤایرۆسی تەکنەلۆژیاوە دەناڵێنن و خەتیان ناخوێندرێتەوە، ئەمەش گرفتی گەورەی خۆشنووسیە لە ئێستادا.
ئایار 31, 2025
32 Views