چاوێارنیوز ـــ لە تاریکی و قووڵایی بنی ئاوەکاندا کامێراکان تەنها یەک ئەرکیان هەبوو ئەویش ئاشکراکردنی نهێنی خۆراکی دۆلفینەکان بوو. بەڵام لەناکاو، سێبەرێکی سەرنجڕاکێش خۆی نواند، بوونەوەرێک بە جەستەیەکی پان و دوو باڵەوە، وەک بەڵێی بۆ فڕین دیزاین کراوە.
دۆزینەوەیەکی بەڕێکەوت بەڵام مێژوویی، “نەهەنگی فریشتە” کە یەکێکە لە دەگمەنترین بوونەوەرەکانی زەریا، دوای سێ ساڵ لە نەبوونی لە ئاوەکانی ڤێڵزدا ئەوا ئێستا بینراوە. ئەو بوونەوەرە زەریاییە ئەوەندە دەگمەنە، کە لە لێواری لەناوچووندایە، هەر بینینێکی ئاهەنگێکە بۆ زانایان و پسپۆڕانی ئەو بوارە.
فریشتە شەرمنەکە دوایین جار لە ساڵی ٢٠٢١ لە شاری کاردیگان بینراوە و گەڕانەوەی چاوەڕواننەکراوی هیوای بۆ زانایانی بایۆلۆجی هێناوەتەوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە، ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی لاوەکی پڕۆژەیەک بوو لەسەر لێکۆڵینەوەی دۆلفینەکان، دکتۆر سارا پێری، بەڕێوەبەری دامەزراوەی ئاژەڵە کێوییەکان بۆ باشوور و ڕۆژئاوای ڤێڵز، بە پەرۆشەوە ڕایگەیاند: بوونی نەهەنگی فریشتە لەم ناوچەیەدا نیشانەیەکی گرنگە بۆ تەندروستی ڕێژەیی ئیکۆسیستەمی ئەم ناوچەیە. بینینی تەنها تۆمارێکی زانستی نییە، بەڵکو بانگەوازێکی بەئاگابوونەوەیە بۆ داڕێژەرانی سیاسەت بۆ ئەوەی بزانن چ گەنجینەیەکی بەنرخ لە ژێر شەپۆلەکاندا هەیە و پێویستی بە پاراستنی بەپەلە هەیە.
No Comment! Be the first one.