چاویارنیوز ـــ فیلمی “هۆکاری مەرگ نەناسراو” لە دەرهێنانی عەلی زەرنگار نوێنەرایەتی سینەمای ئێران لە خەڵاتی ئۆسکاری ساڵی ٢٠٢٦دا دەکات.
لێژنەی هەڵبژاردنی نوێنەری ئێران، دوای پێداچوونەوە بە بەرهەمە هەڵبژێردراوەکاندا، بە کۆی دەنگ فیلمی “هۆکاری مەرگ نەناسراو”ی، لە دەرهێنانی عەلی زەرنگار و بەرهەمهێنانی مەجید بەرزەگەر، بە شایستەی بەشداریکردن لە پێشبڕکێ جیهانیدا زانی و وەک نوێنەری فەرمی سینەمای ئێرانی ناساندبۆ بەشداری خەڵاتی ئۆسکار لە ساڵی ٢٠٢٦دا.
پانتێئا پەناهیها (ئەکتەری فیلم)، ئازاد مووسەوی (سینەماکاری دیکۆمێنتار)، ئەبۆلحەسەن داوودی (درهێنەر)، فەرهاد تەوحیدی (سیناریۆنووس)، هوومەن بەهمەنش (دەرهێنەری فۆتۆگرافی)، محەمەد ڕەزا دڵپاک (دیزاینەری دەنگ و ئەندامی ئاکادێمیای خەڵاتی ئۆسکار)، مستەفا کیایی (دەرهێنەر)، عەلی دێهکوردی (ئەکتەر)، و محەممەد ڕەزا تەشەکوری (سکرتێری لێژنە و جێگری نێودەوڵەتی و بڵاوکەرەوەی نێودەوڵەتی فیلم) لیژنەی نۆ کەسیی بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری سینەمای ئێران بۆ بەشداریکردن لە خەڵاتی ئۆسکار لە ساڵی ٢٠٢٦یان پێکهێنا.
ئەمساڵ هەڵبژاردنی فیلمی ئێرانی لەلایەن لیژنەکەوە بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی خەڵاتی ئۆسکاردا پڕ بوو لە مشتومڕ و هەروەها کێبڕکێیەکی جددی لە نێوان هەردوو فیلمی “پیرە کوڕ” و “ژن و منداڵ” لە نێوان هەوادارانی ئەو دوو فیلمەدا هەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا هیچ کامیان نەبوونە هەڵبژاردەی کۆتایی لیژنەکە.
No Comment! Be the first one.