چاویارنیوز ـــ گرێبەستی بڵاوکردنەوەی فیلمی “پیرە کوڕ” لە نووسین و دەرهێنانی ئۆکتای بەراهەنی، لەگەڵ کۆمپانیای بەناوبانگی ئەمریکی “گلاس هاوس” لە کالیفۆرنیا واژۆ کرا.
دوای تەماشاکردنی فیلمی “پیرە کوڕ”، شارەزایانی کۆمپانیای بەناوبانگی ئەمریکی گلاس هاوس لە کالیفۆرنیا دانیان بەوەدا نا کە فیلمەکە چانسی درەوشاوەیی زۆری هەیە ئەگەر بەشداری خەڵاتی ئۆسکار بکات.
دوای ئەنجامدانی توێژینەوەی پێویست و سەیرکردنی بەرهەمە نێودەوڵەتییەکانی دیکە کە ناودێڕان بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار، شارەزایانی گلاس هاوس دەستبەجێ گرێبەستێکی نێودەوڵەتییان بۆ بڵاوکردنەوەی فیلمی “پیرە کوڕ” واژۆکرد.
ئەم فیلمە پێشتر خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆتەردامی بەدەستهێناوە.
فیلمی “پیرە کوڕ” بە هاوبەشی لەلایەن بابەک حەمیدیان و حەنیف سەرواری بەرهەم هێنراوە.
No Comment! Be the first one.