چاویارنیوز ـــ حەمید ڕەزا نەسروڵڵاهی ئاوازدانەری ئێرانی توانی بە دانانی پارچە مۆسیقای بێکەلامی “تەجەلی” بەشداری لە خەڵاتەکانی مۆسیقای جیهانی(Global Music Awards) بکات و مەدالیای برۆنزی ئەو فێستیڤاڵە لە ساڵی 2025 بباتەوە.
نەسروڵڵاهی لەسەر بەرهەمهێنانی ئەم کارە دەڵێت: “مۆسیقای بێکەلامی Manifestation جۆرێکە لە دەربڕینی هەستە ناوەکیەکانم، کە لە ڕێگەی مۆسیقاوە دەردەبڕدرێت. وەک هەمووان دەزانن مۆسیقا زمانی هاوبەشی نەتەوەکانە، خۆشحاڵم کە ئەم کارە توانیویەتی لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا ببیسترێت و جێگەیەکی تایبەت بەدەست بهێنێت و تەنانەت سەرنجی میدیای غەیرە فارسی بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. من بە هەموو هەستی مۆسیقایی خۆمەوە ‘Manifestation’ م دروست کرد. جارێکیتر سەلمێندرا کە هونەری مۆسیقارژەنێک یان سەرزەمینەیەک تەنیا بە یەک جوگرافیاوە سنوردار ناکرێت و دەتوانێت لە هەموو سنوورێکدا سەربکەوێت.
مۆسیقای بێکەلامی Manifestation بەم زووانە لە ڕێگەی ماڵپەڕ و پلاتفۆرمە ناوخۆیی و بیانییەکانەوە بۆ ئارەزوومەندانی مۆسیقا لە بەردەست دەبێت.
No Comment! Be the first one.