چاویارنیوز ـــ ئەکتەری ناوداری ئەمریکی “گای پیرس” لە وەڵامی کوشتنی منداڵان لە غەززەدا وتی: بێدەنگی بەواتای هاوبەشییە لە تیرۆردا.
پیرس لەم دواییانەدا لە کورتە فیلمێکدا دەرکەوت کە لەلایەن ڕێکخراوەی “منداڵان ڕزگار بکە و خۆشەویستی هەڵبژێرە”، بڵاوبووەوە کە تێیدا هونەرمەندانی دیکە شیعری “مایکل ڕۆزن”یان خوێندەوە بە ناونیشانی ” نێوی منداڵان مەهێنن”.
فیلمەکە بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی “منداڵان ڕزگار بکە و خۆشەویستی هەڵبژێرە” بڵاوکرایەوە کە هونەرمەندان تێدا بەشێک لە شیعری “مایکل ڕۆزن”یان خوێندەوە بە ناونیشانی “نێوی منداڵان مەهێنن” کە لە ساڵی ٢٠١٤دا نووسراوە لە وەڵامی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی کە باس لەوە دەکات ئیسرائیل ڕیکلامێکی ڕادیۆیی قەدەغە کردووە کە نێوی ئەو منداڵانە دەهێنێت کەوا لە غەززەدا کوژراون.
شیعرەکە بەم دێڕانەوە دەست پێدەکات:
باسی منداڵەکان مەکەن
ناوی منداڵە شەهیدەکان مەهێنن
نابێت مرۆڤ ناوی منداڵە مردووەکان بزانێت.
پیرس بە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕاگەیاندووە، کاتێک بۆ یەکەمجار ئەم شیعرەم خوێندەوە، هەم بە قووڵی کاریگەری لەسەرم دانا و هەمیش شۆک بووم. ئەو دەڵێت: فەرمانە دڕندەکان ڕاستەوخۆ سەیری ڕۆحمان دەکەن، ناچارمان دەکەن ڕووبەڕووی دڕندەیی سڕینەوەی منداڵێک ببینەوە، ناویان، یادەوەرییان، ژیانیان بسڕدرێتەوە.
مایسۆن هاریمان، دەرهێنەر و فۆتۆگرافەری پاڵێوراو بۆ خەڵاتی ئۆسکار، کە سەرکردایەتی پڕۆژەکەی کردووە ڕایگەیاندووە، منداڵان لە غەززەدا نزیکەی دوو ساڵە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بێوچانی کارەسات بوونەتەوە. ماڵ و قوتابخانە و نەخۆشخانەکانیان وێرانبوون و برسێتی وەک چەکێک لە دژی ئەوان بەکارهێنراوە و تا ئێستاش جیهان هیچی نەکردووە بۆ ئەوەی ڕێگری لەو کارەساتە بکات.
ڕێکخراوی “منداڵان ڕزگار بکە” کە دەیان ساڵە لە غەززەدا چالاکی دەنوێنێت، (لە بەڕێوەبردنی ناوەندە تەندروستییە سەرەتاییەکانەوە تا دابینکردنی چارەسەری بەدخۆراکی)، ڕایگەیاندووە کە لە ٢ی ئازارەوە ڕێگە نەدراوە هیچ یارمەتیەک لەلایەن ڕێکخراوەکەوە بچێتە ناو غەززەوە.
No Comment! Be the first one.