چاویارنیوز ــ هاوسەرگیریی ئەم دواییەی نێوان بنەماڵەی بارزانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هۆزی ئیزول لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بە بنەچە سەرەکی لە شانلی ئورفا و بە تایبەت شارۆچکەی سیڤارک، وەک سیمبولی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و سیاسیی سنووربەزاندوو لە نێو کورددا دەبینرێت.
ئەم هاوسەرگیرییە جگە لە لایەنی بنەماڵەیی، ڕەنگدانەوەی پتەوبوونی پەیوەندی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و پێکهاتە کوردییەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیایە و لە بازنەکانی ناوچەیشدا سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
زاواکە ناوی “جەهان ئیزول”ە و تەمەنی ٢٦ ساڵە و پارێزەرە و برای زولفەقار ئیزول نوێنەری پێشووی پارتی داد و گەشەپێدانە. ناوی بووکەکە نازدار (بارزانی)یە و تەمەنی ٢٥ ساڵە و ئەویش پارێزەرە. کچی عەبدولکەریم بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانییە.
لە مەراسیمەکەدا میوانێکی زۆر لە باشووری کوردستان و ناوچەکانی دیکەوە ئامادەبوون. ئەوانەی لە هەرێمەوە گەشتیان کردبوو، لە سندوقێکی تایبەتدا زێڕەکەیان پێشکەش کرد.
ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەند کیلۆیەک زێڕ لە مل و دەستەکانی بووکدا ئاڵاوە. لە کاتی سەماکەدا بڕێکی زۆر پارە فڕێدرایە سەر بووک و زاوا، بە جۆرێک کە تیمێکی تایبەت پارەکانیان لە زەوی کۆکردەوە و لەناو جانتا و سندوقدا دایاننا.
ئەو هاوسەرگیرییە لەلایەن سەرۆکی شارەوانی سیڤارک، عەلی موراد بوجاک ئەنجامدرا. ئەم پەیوەندییە لە نێوان عەشیرەتی ئیزول و بنەماڵەی بارزانی ڕووداوێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی گرنگی ناوچەکە دادەنرێت.
No Comment! Be the first one.