ئامێره‌كانی میوزیك لە لایەن تاڵیبانەوە لەناو دەچن
چاویار _ ده‌سه‌ڵاتدارانی پارێزگای لاغمان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان زیاتر له 100 ئامێری میوزیكیان له‌ناوبرد كه بریتی بون له ته‌پڵ و ده‌ف و گیتار و بڵندگۆ، ئه‌مه‌ش وه‌ك پابه‌ندبون به...
چاویار _ ده‌سه‌ڵاتدارانی پارێزگای لاغمان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان زیاتر له 100 ئامێری میوزیكیان له‌ناوبرد كه بریتی بون له ته‌پڵ و ده‌ف و گیتار و بڵندگۆ، ئه‌مه‌ش وه‌ك پابه‌ندبون به قه‌ده‌غه‌كردنی میوزیكی ئه‌و وڵاته.
ئه‌فغانستان ئینته‌رناشناڵ بڵاویكرده‌وه، له‌ناوبردن و سوتاندنه‌كه له‌ژێر ڕێنمایی وه‌زاره‌تی به‌ره‌وپێشبردنی فه‌زیله‌ت و ڕێگریكردن له خراپه‌كاری ئه‌نجامدراوه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 109 ئامێری میوزیك له چه‌ند مانگی ڕابردودا له بۆنه و ئاهه‌نگه جیاوازه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه پێش ئه‌وه‌ی به ئاشكرا بسوتێنرێن.
ئه‌م ڕێوشوێنه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی تاڵیبان دێت كه هه‌مو جۆره میوزیكێك قه‌ده‌غه ده‌كات له دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستان نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به “پێچه‌وانه‌ی یاسای ئیسلامی” زانی.
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئۆپه‌راسیۆنی به‌رده‌وامی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامێری میوزیك و سزادانی میوزیكژه‌نه‌كان له چه‌ند ویلایه‌تێكدا ئه‌نجامداوه.
پۆلیسی ئایینی تاڵیبان ناسراو به كۆمیسیۆنی به‌ره‌وپێشبردنی فه‌زیله‌ت و ڕێگریكردن له خراپه‌كاری له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هه‌زاران ئامێری میوزیك به ئاڕاسته‌ی خۆی له‌ناوچون.
میوزیك له ئه‌فغانستان كه وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌ییه، میراتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه كه چه‌ندین سه‌ده ده‌گرێته‌وه، ئامێره‌كانی وه‌ك ساز، ڕێباب، سیتار، فلوت و زورنا، هه‌روه‌ها جۆره‌ها ته‌پڵ و ده‌ف، له وڵات‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ناوبانگ بون.
ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌بوه له به‌ره‌وپێشبردنی مۆسیقای كلاسیكی ئه‌فغانستان، گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كانی ژن به چه‌ندین زمان، له‌وانه په‌شتۆ، داری و ئۆزبه‌ك ئاهه‌نگیان گێڕاوه.
No Comment! Be the first one.