چاویارنیوز ـــ “ئەمیر نەجەفی” گرافیک دیزاینەر لە پێشانگای نێودەوڵەتی “وێنەی کتێب” لە مۆسکۆ وەک تاکە براوەی خەڵاتی باشترین دیزاینی بەرگی کتێب ناسێندرا، هەروەها کتێبی “والی” لە وێناکردنی “سومەیە محەممەدی” و نووسینی “مەرجان زەریفی” لە بەشی “باشترین کتێبی وێنە” خەڵاتی ئەو ڕووداوە فەرهەنگییەی بەدەستهێنا.
پێشانگای نێودەوڵەتی مۆسکۆ “وێنەی کتێب” (lmage of the Book)ساڵانە بە پاڵپشتی دەزگای فیدراڵی بۆ چاپەمەنی و پەیوەندییە جەماوەرییەکانی ڕووسیا و بە هاوکاری کۆمەڵەی وێنەکێشان و دیزاینەرانی کتێبی مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.
پێشانگاکە لە ساڵی 2008 دەستیپێکردووە و لە ساڵی 2017ەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەردەوامە، تا ئێستا نزیکەی هەزار هونەرمەند لە وڵاتانی جیاوازەوە لەم پێشبڕکێیەدا خەڵاتیان بەدەستهێناوە.
لەم پێشانگایەدا بەرهەمەکان بە 6 بەش دادەدرێن: باشترین وێناکردنی بەرهەمی خەیاڵی، باشترین وێناکردنی کتێبی منداڵان، باشترین کتێبی وێنەیی، باشترین دیزاینی کتێب، باشترین وێناکردنی بەرهەمی ناخەیاڵی و هونەرمەندانی نوێ.
” ئەمیر نەجەفی” ئەم خەڵاتەی لە بەشی باشترین دیزاینی کتێب بەهۆی دیزاینکردنی بەرگی زنجیرەیەک کتێبی چاپخانەی “مێهرەک” وەرگرتووە.
“ئەمیر نەجەفی”، گرافیک دیزاینەر و بەڕێوەبەری هونەری دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی “مێهرەک”، لە پێشانگای نێودەوڵەتی “وێنەی کتێب”ی مۆسکۆ، وەک تاکە براوەی خەڵاتی باشترین دیزاینی بەرگی کتێب دەستنیشانکرا.
بەرگە هەڵبژێردراوەکانی ئەم کۆمەڵەیە بریتین لە کتێبەکانی “سێلفی لەگەڵ میرزا”، “زستانی بێ شازادە”، “وەک دەستەکانی دایکم” و “ئەو کوڕەی کە بوو بە قەل”، هەموویان لەلایەن چاپخانەی مێهراکەوە چاپکراون.
No Comment! Be the first one.