چاویار نیوز ـــ ئەستێرەکانی جیهانی پێکەوە بەشداری کونسێرتێکی خێرخوازانە دەکەن بە مەبەستی پاڵپشتی لە خەڵکی غەززە.
ئەستێرە بەناوبانگەکانی جیهانی مۆسیقا لەوانە “دایمون ئەلبارن”، “پالۆما فیت”، “سامفا” و “جیمی xx” شانبەشانی هونەرمەندان فەلەستینی لە چالاکیی “پێکەوە بۆ فەلەستین” کە لە ١٧ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت، گۆرانی دەچڕن.
بەگوێرەی هەواڵەکان لیستی ئەو هونەرمەندانەی کەوا بەشداری یەکێک لە گەورەترین کۆنسێرتەکانی خێرخوازی بۆ فەلەستین دەکەن، لە دوای پەرەسەندنی ململانێکان پاش ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندرا.
چالاکییەکە لە ١٧ی ئەیلول لە یاریگای وێمبڵی لەندەن بەڕێوەدەچێت کە توانای وەرگرتنی دوانزە هەزار و پێنج سەد کەسی تێدایە.
برایان ئینۆ سەرپەرشتیاری بەرنامەی “پێکەوە بۆ فەلەستین” دەکات، کە هونەرمەندانی بەریتانی و فەلەستینی کۆدەکاتەوە بە مەبەستی کۆکردنەوەی پارە بۆ ڕێکخراوی خێرخوازی “چۆز لاڤ”، کە لەگەڵ ٢٣ ڕێکخراوی هاوبەش لە غەززە کاردەکات بۆ دابینکردنی خۆراک و دەرمان و پێداویستییەکانی دیکە بۆ خەڵکی غەززە.
شایانی ئاماژەیە لەو بەرنامەدا سێ هونەرمەندی فەلەستینی بە ناوەکانی “عەدنان جبران”، “فەرەج سلێمان” و “نای بەرغوسی” شانبەشانی “ئینۆ” و کۆمەڵێک هونەرمەندی بەناوبانگی بەریتانیا کە بریتین لە “بستیل”، “کات بێرنز”، “دایمون ئەلبارن”، “گرینتیا پێنگ”، “هۆت چیپ”، “جەیمس بلەیک”، جیمی ئێکس ئێکس، کینگ “کارۆل”، “مابێل”، “ئۆبۆنجایار”، “پالۆما فیت”، “ڕەچەڵ چینۆرایری” و “سێمفا” گۆرانی دەبێژن. هەروەها خوێندنی گۆرانی تایبەت لەلایەن “ڕینا ساوایاما”، “پینک پنتەرز” و “ریز ئەحمەد” پێشکەش دەکرێت.
No Comment! Be the first one.