بەهاری فستیواڵەکان لە کوردستان
چاویار ـــ لە زانستگای کوردستانی سنە دەنگی قەڵەمی هەژار دێت و لە شاری بانە هەڵپەڕکێ و مۆسیقای کوردی بە بەرزایی ئەربابا دەنگ دەداتەوە. دوێنێ ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤(٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥) زانکۆ کوردستان لە شاری...
چاویار ـــ لە زانستگای کوردستانی سنە دەنگی قەڵەمی هەژار دێت و لە شاری بانە هەڵپەڕکێ و مۆسیقای کوردی بە بەرزایی ئەربابا دەنگ دەداتەوە.
دوێنێ ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤(٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥) زانکۆ کوردستان لە شاری سنە “خەڵاتی قەڵەمی هەژار” گەورەی مێژووی شێعر و وەرگێڕان و نووسین و توێژینەوەی بە ئامادەبوونی کەسایەتییە دیارەکانی ئەدەبی کوردی کردەوە.
جگە لە پێشکەش کردنی وتارە زانستییەکانی زانایانی ئەم بوارە “شەهرام نازری” سوارچاکی مۆسیقای جیهان وەک هەمیشە هۆڵی مۆلەوی ئەم زانکۆیەی بەدەنگە جوان و مەخمەلییەکەی ڕازاندەوە.
لەلایەکی دیکەوە لە شاری بانە، شاری وەرگێڕی گەورەی ئەدەبیات خوالێخۆشبوو “ئیبراهیم یونسی” شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەڵپارکێ بە بەشداری گروپە دیاریکراوەکان دەستیپێکرد و کەرنەڤاڵەکەی لە شەقامەکانی ئەم شارە نەک هەر خەڵکی بانەی دڵخۆش کرد بەڵکو ئارەزوومەندانی هەڵپەڕکی کوردی دڵخۆش کرد.
No Comment! Be the first one.