چاویارنیوز ــ شەوی ڕابردوو خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن و پیاو لە فیستیڤاڵی “Cinema Jove” به ” هودا زینو العابدین” و “پارسا پیروزفەر” ئەکتەرەکانی زنجیرەی “له کۆتایی شەودا”، بەرهەمی “فیلمێنت”ی ئێران بەخشرا.
“پارسا پیروزفەر” و “هودا زینو العابدین” ئەکتەری زنجیرەی “لە کۆتایی شەو” لە دەرهێنانی “ئایدا پەناهەندە” و “محەمەد یامینی” خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانان لە بەشی ئەکتەری فیستیڤاڵی سینەما “جۆڤی ڤالێنسیا”ی بردەوە.
زنجیرەی ئێرانی “لە کۆتایی شەودا” لە نووسین و دەرهێنانی ئایدا پەناهەندە و بەرهەمهێنانی تایبەت بۆ پلاتفۆرمی “فیلمنێت” دوو خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانی لە بەشی ئەکتەر لە 40مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سینەمای جۆڤی بەدەستهێنا کە لە ڤالێنسیای ئیسپانیا بەڕێوەچوو.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەما جۆڤی لە ڕۆژانی 19 بۆ 28ی حوزەیران هاوکات لەگەڵ 29ی جۆزەردان تا 7ی پووشپەڕی 1404 لە ڤالێنسیا بەڕێوەچوو.
ئەکتەرانی زنجیرەکە بەهۆی شەڕی ئەم دواییانەی ئێران ئێران و ئیسرائیل نەیانتوانی ئامادەی مەراسیمی کۆتایی ڤیستیڤاڵی ڤالێنسیا بن.
سینەما جوڤ یەکێکە لە فێستیڤاڵە بەناوبانگەکانی باشووری ئەوروپا لە بواری هونەرە نمایشییەکاندا کە تیشک دەخاتە سەر نیشاندانی چیرۆکە مرۆڤایەتی، کۆمەڵایەتی و داهێنەرانە لە کار و زنجیرە سینەماییەکاندا. ئەم فێستیڤاڵە بە شێوازێکی داهێنەرانە هەلێک دەڕەخسێنێت بۆ دەرهێنەرە سەربەخۆکان و بەهرەمەندەکانی سەرانسەری جیهان.
هەروەها ئەم زنجیرەیە پێشتر خەڵاتی باشترین دەرهێنان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Series Mani 2025 لە فەڕەنسا بردبووەوە.
زنجیرەی “لە کۆتایی شەودا” بۆ یەکەم جار لە بەهاری ساڵی 1403 (2024) لەسەر پلاتفۆرمی FilmNet ی ئێران بڵاو کرایەوە و لەلایەن بینەران و ڕەخنەگرانەوە ستایشی بەرفراوانی لێکرا.
“لە کۆتایی شەودا” چیرۆکێکی مرۆڤانە و ڕاستگۆیانەیە دەربارەی ژیانی خێزانێکی ئێرانی کە لە نێو قەیرانی ئابووری و گوشارە کۆمەڵایەتییەکاندا هەوڵ دەدات پەیوەندی سۆزداری بپارێزێت و هیوا و هاوسۆزی بەرانبەر بە داڕمان هەڵبژێرێت.
No Comment! Be the first one.