چاویارنیوز ـــ “فرانتیشیک کلیشێک” یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی فیلمی دۆکیۆمێنتاری “من پێم باشترە لە دڵی سروشتدا شێت بم” دوای چەند کاتژمێرێک لە بردنەوەی خەڵاتی گەورە لە فیستیڤاڵی “کارلۆڤی ڤاری” کۆچی دوایی کرد.
“فرانتیشیک کلیشێک”، کاراکتەری سەرەکی فیلمی دۆکیۆمێنتاری “من پێم باشترە لە دڵی سروشتدا شێت بم” کە بەم دواییانە خەڵاتی گەورەی لێژنەی ناوبژیوانی باشترین فیلم لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کارلۆڤی ڤاری بردەوە، لە گۆمێکی نزیک لە شاری پراگ کۆچی دوایی کرد.
ئەم مردنە لەناکاوە چەند کاتژمێرێک پاش سەرکەوتنی مێژوویی فیلمەکە ڕوویدا و کۆمەڵگەی هونەری کۆماری چێکی تووشی شۆک و خەم و پەژارە کرد.
تەرمی “کلیشیک” بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 13ی تەمموز لە گۆمێک لە شارۆچکەی “ئۆریهۆڤێتس” لە نزیک شاری پراگ دۆزرایەوە، ناوبراو تەمەنی 62 ساڵ بوو.
فرانتیشیک تەنها سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە فێستیڤاڵی “کارلۆڤی ڤاری” ئامادە بوو، واتە پێنجشەممە 10ی تەمووز. ئەم دۆکیۆمێنتارییە بە یەکەم فیلمی کۆماری چیک ناسراوە کە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا خەڵاتی گەورەی فیستیڤاڵی کارلۆڤی ڤاری بەدەست بهێنێت.
ئەم فیلمە پێنجەمین بەرهەمی درێژی “میرۆسلاڤ ڕێمۆیە” کە دەرهێنەری خەڵکی چیکۆسلۆڤاکیایە و ئەو فیلمە بە هاوکاری لەگەڵ ئەو و “تۆماش هروبی” و بە هاوکاری دوو کۆمپانیای سلۆڤاکیا و کۆماری چیک بەرهەم هێنراوە.
No Comment! Be the first one.