چاویارنیوز ــــ ٩٨ەمین خەڵاتی ئۆسکار لە مانگی ئازاری ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت و وەک هەموو ساڵێک وڵاتانی جۆراوجۆر فیلم هەڵدەبژێرن بۆ بەشداریکردن لە بەشی فیلمی بیانی لە فێستیڤاڵەکەدا.
ئەمساڵ سینەمای ئێران لانیکەم دوو بژاردەی هەیە بۆ پاڵێوراوانی خەڵاتی ئۆسکار: “پیرە پیاو” و “ژن و منداڵ”. لایەنگرانی فیلمی “پیرە پیاو” دەڵێن ئەم فیلمە وێنەیەکی نوێی لە سینەمای ئێران پێشکەش بە بینەرانی جیهانی دەکات.
لە لایەکی دیکەوە فیلمی “ژن و منداڵ” لە فێستیڤاڵی فیلمی “کەن” لە پێشبڕکێدایە و لە یەکێک لە گرنگترین نمایشە سینەماییەکان نمایش کراوە.
سەبارەت بە ئەگەری سەرکەوتنی یەکێک لە نوێنەرەکانی سینەمای ئێران (بە بێ گوێدانە ئەوەی کە دواجار چ فیلمێک کاندید دەکرێت)، پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە نزیکەی دە ساڵ بەسەر دوا سەرکەوتنی سینەمای ئێران لە خەڵاتی ئۆسکاردا تێپەڕیوە؛ سەرکەوتنێک کە بە فیلمی “فروشندە”ی فەرهادی بەدەست هات و لەم ساڵانەدا هیچ هەواڵێک لەبارەی سەرکەوتنی سینەمای ئێرانی لە خەڵاتی ئۆسکار لە ئارادا نەبووە.
٩٨ەمین خەڵاتی ئۆسکار لە مانگی ئازاری ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت و وەک هەموو ساڵێک وڵاتانی جۆراوجۆر فیلم هەڵدەبژێرن بۆ بەشداریکردن لە بەشی فیلمی بیانی لە فێستیڤاڵەکەدا.
پێدەچێت فیلمی “پیرەپیاو” لە دەرهێنانی “ئۆکتای بەراهەنی” و “ژن و منداڵ” لە دەرهێنانی “سەعید ڕۆستایی” کە هەردووکیان لە ئێستادا نمایش دەکرێن، هەڵبژاردەی سەرەکی بن بۆ پێشکەشکردنی لە فستیڤاڵی ئۆسکاردا.
No Comment! Be the first one.