چاویارنیوز ـــ لەوانەیە ڤێرژنێکی زنجیرەی “Squid Game” لە ئەمریکا دروست بکرێت.
هەرچەندە هێشتا دروستکردنی ڤێرژنێکی ئەمریکی لە “Squid Game” بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام نیشانەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جیهانی بەناوبانگی نێتفلیکس لەوانەیە بەم زووانە بهێنرێتە ئەمریکا.
چەند مانگێک پێش بڵاوبوونەوەی وەرزی دووەمی Squid Game، ماڵپەڕی Deadline بڵاوی کردەوە کە “دەیڤد فینچەر” خەریکی ئامادەکردنی ڤێرژنێکی ئەمریکی ئەم زنجیرەیە بۆ نێتفلیکس. لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، کۆتایی وەرزی سێیەم بە، بەهێزی مێشکی بینەران ئاراستە دەکات بۆ ئەگەری ئەوەی کە ڤێرژنێک لەو زنجیرە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
ئامادەبوونی چاوەڕوان نەکراوی “کەیت بلانشێت” لە ڕۆڵی دامەرزێنەردا سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا، هەرچەندە دەرهێنەری زنجیرەکە، “هوانگ دۆنگ-هیوک” ڕایگەیاند: ئەم دیمەنە بۆ دروستکردنی پاشکۆیەک دروست نەکراوە، بەڵام پێناچێت بینەران واز لەو بیرۆکەیە بهێنن: ئەگەر Sguid Game لە ئەمریکا بەڕێوە بچووایە، بەڕاسی چۆن دەبوو؟
وێناکردنی ڤێرژنێکی ئەمریکی لە یاری”Sguid Gme” لەگەڵ ڕەنگ و بۆنی خۆماڵی، کەلتووری سەرمایەداری ئەمریکی، و بەرەنگارییە تایبەتەکانی خۆی، لەوانەیە ڕێگایەکی سەرنجڕاکێش بێت بۆ درێژەدان بەم چیرۆکە سەرنجڕاکێشە.
No Comment! Be the first one.