چاویارنیوز ـــ مەرزیە شەفیعی، ئەندامی ١٥ ساڵانی ناوەندی گەشەپێدانی هزری منداڵان و هەرزەکارانی بۆشرۆیە لە شاری خوراسانی باشووری ئێران، لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی نیگارکێشی هیکاری لە ژاپۆن، میدالیای زیویی بەدەستهێنا.
سی و دووهەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشی منداڵانی کۆمەڵەی هیکاری ژاپۆن لە ساڵی ٢٠٢٥ بە تەوەری “کەسایەتی، سۆز و هەست، بیر و باوەڕ” بەڕێوەچوو، و براوەی خەڵاتەکان لە ١١ هەزار و ٤٧٩ بەشدار کە لە ٦٨ وڵاتی جیهانەوە وەرگیراون، ڕاگەیەندرا.
مەرزیە شەفیعی، ئەندامی تەمەن ١٥ ساڵانی ناوەندی فەرهەنگی و هونەری بۆشرۆیە لە ناوەندی گەشەپێدانی هزری منداڵان و هەرزەکارانی خوراسانی باشوور، بە تابڵوە داهێنەرەکەی، میدالیای زیوی ئەم پێشبڕکێیەی لە ژاپۆن بەدەست هێنا.
ناوەندی گەشەپێدانی هزری منداڵان و هەرزەکارانی ئێران ٤٦ بەرهەمی هونەری پێشکەشی ئەو پێشبڕکێیە کرد و ئامادەبوونی هەرزەکارانی ئێرانی لە نێو براوەکاندا، بەهرە و توانای نەوەی لاوی ئێرانی لە بواری هونەردا نیشان دەدات.
No Comment! Be the first one.