چاویار نیوز ـــ فیلمی وەرزشی ــ ئەکشنی “F 1” لە دەرهێنانی “جۆزێف کۆسینسکی” و ڕۆڵگێڕانی “براد پیت”، لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا بە 144 ملیۆن دۆلار داهات، ڕیکۆردێکی سەیری تۆمار کرد.
فیلمی “F 1” ڕیکۆردی کردنەوەی فیلمە ڕەسەنەکانی ئەپڵی شکاند بە خەمڵاندنی 55.6 ملیۆن دۆلار لە 3661 هۆڵی سینەما لە ئەمریکای باکووردا. نمایشی ئەم فیلمە لەلایەن برایانی وارنەر بەڕێوەچوو هەروەها لە یەکەم هەفتەی نمایشیدا 144 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا و ڕیکۆردێکی نوێی بۆ “براد پیت” تۆمارکرد.
لەم فیلمەدا “براد پیت” و “دامسۆن ئیدریس” ڕۆڵی شۆفێرێکی خانەنشینی فۆرمولا وەن و تازە هاتوو دەگێڕن.
“کری کاندن” و “خافیێر باردێم”یش بەشێکن لە ئەکتەرەکان.
“لویس هامیلتۆن”ی بەریتانی، پاڵەوانی فۆرمولا وەن کە ڕۆژی یەکشەممە لە خەڵاتی گەورەی نەمسا پلەی چوارەمی بەدەستهێنا یەکێکە لە بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە.
No Comment! Be the first one.