چاویارنیوز ـــ “فلوڕێنس پیو” ئەکتەری بەناوباگی بەریتانیایی دەلێت؛ ئەوەی بەسەر خەڵکی عەززەدا لە لایەن ئیسرائیلەوە ڕووی داوە زۆر سامناکە.
ئەکتەری بەریتانی فلۆرێنس پیو ڤیدیۆی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ “کریس گەنیس” وتەبێژی پێشووی ئاژانسی فریاگوزاری و کارکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لەسەر لاپەڕەی تایبەت بە خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: “ئەگەر لە ڕابردوودا لە بۆ شەرم یان هەست بە تاوان یان لەبەر شەرمەزاری، چاوت داپۆشیبوو، پێشنیار دەکەم سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن و گوێی لێبگرن و هەوڵ بدەن تا دەتوانن گۆڕانکاری دروست بکەن. ئەوەی بەسەر ئەم خەڵکەدا هاتووە (لە غەززە) ترسناکە. بەزەیی و هاوسۆزی کارێکی قورس نییە.”
سەرەڕای ئەوەش، “نیکۆلا کۆگلان”، ئەکتەری زنجیرەی “بریجرتۆن”، توانیویەتی لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە 400 هەزاردۆلار کۆبکاتەوە بۆ یارمەتیدانی گەلی فەلەستین. ئەو پێشتر بە کۆکردنەوەی دوو ملیۆن دۆلار پشتگیری لە گەلی فەلەستین کردبوو.
پێشتریش “لیام کانینگهام” ئەکتەری زنجیرەی “گەمەی تاج و تخت” ڕەخنەی لە بێدەنگی هونەرمەندان گرت بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززەدا. ئەو لەسەر لاپەڕی تایبەت بەخۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسیبووی: ئەم ئاستە لە ترسنۆکی لە تێگەیشتنی من بەدەرە. نازانم چۆن دەتوانن بێدەنگ بن و ناڕەزایی دەرنەبڕن و هێشتا لە ئاوێنەدا سەیری خۆیان بکەن.
No Comment! Be the first one.