چاویارنیوز ـــ فیلمی “جادووگەری کرێملین” لە دەرهێنانی “ئۆلیڤێەر ئاسایاس” کە باسی سەرهەڵدان و سەرکەفتنی “ڤلادیمێر پوتین؛ لە جیهانی سیاسەتدا دەکات، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیزدا پەردەی لەسەر لادەبرێت و نومایش دەکرێت.
لەگەڵ زیادبوونی قسە و باسەکان لەسەر فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز، “جادووگەری کرێملین” لە دەرهێنانی ئۆلیڤیێر ئاسایاس کە پێشتر بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە پێشبینییەکانی فێستیڤاڵی پایزدا هیچ شوێنێکی نەبوو، ئێستا دەتوانێت یەکێک بێت لە فیلمە سەرسوڕهێنەرەکانی فستیڤاڵی ڤێنیزی ٢٠٢٥.
فیلمەکە وەرگێڕانی ڕۆمانی بەناوبانگ و پڕفرۆشی “جولیانا ئیمپۆلیی”ە، کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاوکرایەوە و بە خێرایی خۆی لە کەش و هەوای ئەدەبی و سیاسی ئەوروپادا جێگیر کرد. چیرۆکەکە لە پشت پەردەوە دەڕوانێتە سەر دەسەڵات لە ڕووسیا دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت و بە تایبەتی پڕۆسەی سەرهەڵدان و سەرکەفتنی ڤلادیمێر پوتین بۆ دەسەڵات.
ڕەنگە مشتومڕاویترین بەش لە هەواڵەکەدا ئەوە بێت کە “جود لاو” ڕۆڵی پوتینی گێڕاوە، هەڵبژاردنێک کە دەتوانێت هەم جێگەی ستایش بێت و هەم مشتومڕی زۆری لێکەوێتەوە. لەگەڵیدا ئەکتەرانی وەک “پاوڵ دانۆ”، “ئەلیسیا ڤیکاندەر”، “زاکی گالیفیاناکیس” و “تۆم ستۆریج” لە فیلمەکەدا بەشداری دەکەن، پێکهاتەیەک کە دەرخەری سەرمایەگوزاری جددی دەکات لە پڕۆژەکەدا.
٨٢هەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز لە ٢٧ی ئاب تا ٦ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت.
No Comment! Be the first one.