چاویار نیوز ـــ فیلمی دیکۆمێنتی “میراتی با” له دەرهێنانی “نەسیم سوهەیلی” سینەماکاری خەڵکی شاری مەشهەدی ئێران، له فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی هونەری Asolo Atr له ئیتاڵیا، خەڵاتی باشترین فیلمی مرۆڤناسی بردەوە.
فێستیڤاڵی فیلمی هونەری ئاسلۆ(Asolo Art Film Festival) لە ساڵی 1973 دامەزراوە و بە یەکێک لە کۆنترین و بەناوبانگترین فێستیڤاڵەکانی فیلمی هونەری لە جیهاندا ناسراوە. ئەم فێستیڤاڵە زیاتر لە پێنج دەیە چالاکی کردووە، میوانداری کاری فیلمسازان و هونەرمەندانی بەناوبانگی وەک “ئاندرێ تارکۆڤسکی”، “ئینگرید بێرگمان”، “برێسۆن”، “ئالان رێنایس”، “ژان رۆچ” و زۆر کەسی دیکەشی کردووە.
ئەم چالاکییە تیشک دەخاتە سەر فیلمەکانی پەیوەست بە هونەر و مرۆڤناسی و مێژوو و ئەدەب و تەلارسازی و مۆسیقا و کەلتووری ڕەسەن و هەموو ساڵێک بە بەشداری ئەندامانی دەستەی سوێندخۆران و توێژەرانی نێودەوڵەتی باشترین کارەکانی ئەم بوارانە دەناسێنێت و ڕێزی لێدەگیرێت.
No Comment! Be the first one.