چاویار نیوز ـــ عەلی عابێدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە بەسرە، ئاماژەی بە هاوبەشییە ئایینی و باوەڕییەکانی نێوان هەردوو نەتەوەی ئێران و عێراق و بوونی درێژترین سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق کرد و وتی: ئێران و عێراق هاوبەشی سنووری 1480 کیلۆمەتریان هەیە و ساڵانە بە ملیۆنان ئێرانی و عێراقی گەشت بۆ هەر دوو وڵاتە دەکەن.
بەگوێرەی بەڕێوەبردنی رۆدشۆی گەشتوگوزاری ئێران لە عێراق، کونسوڵی گشتیی ئێران لە بەسرە، لە میانەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەم بۆنەیە لە بەسرەدا، جەختی لەسەر ئامانجەکانی هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق بۆ پەرەپێدانی مامەڵەی دوو قۆڵی کردەوە و ڕایگەیاند: “پلانی پێنج ساڵەی حکومەتی عێراق و حکومەتی ئێران لەسەر سێ بنکە داڕێژراوە کە بریتین لە گەشەپێدانی پیشەسازی، گەشتیاری و کشتوکاڵ.
کونسوڵی گشتیی ئێران لە بەسرە وێڕای ئەوەی جەختی لەوە کردەوە کە گەشتی ئێرانییەکان بۆ عێراق تەنیا لەسەر گەشتە زیارەتییەکانە، وتیشی: لەبەرئەوەی گەشتکردن بۆ عێراق سنووردارە بە گەشتە زیارەتییەکان و لەلایەن کۆمپانیاکانی گەشتیارییەوە ئەنجام نادرێن، ئێرانییەکان هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێنە گەشتیارییەکانی دیکەی عێراق نییە.
هەروەها عەلی عابێدی گەشتی گەشتیارانی عێراقی بۆ ئێران سنووردار بە گەشتە زیارەتییەکان زانی و وتی: سەرەڕای توانای بەرزی ئێران بۆ گەشتوگوزاری ناوچەیی، مێژوویی، کات بەسەربردن و تەندروستی کە لە هەرزانترین گەشتەکانی جیهانە، بەداخەوە گەشتیارانی عێراق هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێنە گەشتیارییەکانی ئێران نییە و گەشتی ملیۆنان عێراقی بۆ ئێران تەنها بۆ زیارەتکردن سنووردار کراوە.
No Comment! Be the first one.