چاویارنیوز ـــ بەرگریکاری تۆپی پێی خانمانی ئینگلیزی دوای بردنەوەی یۆرۆ نهێنییەکی سەیری ئاشکرا کرد.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئینگلتەرا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2025 بە لێدانی سزا 3-1 لە ئیسپانیای بردەوە.
لە کۆتایی ئەم یارییە سەرنجڕاکێشەدا، یەکێک لە ئەستێرەکانی ئەو یانەیە ئەو بارودۆخە سەرسوڕهێنەرەی ئاشکرا کرد کە دەبوو بەسەریدا زاڵ بێت بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن.
“لوسی بێرنس” یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی یانەی ئینگلتەرا. دوای لێدانی سزا، ئەو ئاشکرای کرد کە تەواوی پاڵەوانێتی یۆرۆ 2025ی بە قاچێکی شکاوەوە ئەنجامداوە. ئەو بەرگریکارە ئینگلیزییە بە “بی بی سی سپۆرتی” ڕاگەیاند “لە ڕاستیدا من هەموو پاڵەوانێتییەکەم بە ئێسکێکی شکاوەوە یاریکرد، بەڵام کەس نەیدەزانی”.
هەروەها گوتیشی “لە کاتی یاریی کۆتاییدا ئەژنۆی قاچی تریشم تووشی پێکان بوو. بۆیە دوای یارییەکە بەرامبەر سوید زۆر کچ ستایشیان کردم چونکە ئازارێکی زۆرم بەرکەوت. بە زاڵبوون بەسەر ئەم شتانەدا، ئیلهام بە یەکتری دەدەین و لە کۆتاییدا ئەوەش ئێمەی گەیاندە هێڵی کۆتایی.”
پێشتر لەم پاڵەوانێتییەدا ئەستێرەی چێڵسی سەرنجی ڕاکێشابوو بەهۆی ئەوەی لە یاری چارەکی کۆتایی ئینگلتەرا بەرامبەر سوید قاچی لە نێو یاریگادا پێچاوەتەوە. لە کۆتاییدا، ئەو پاش لێدانی سزا بە شەل بە شەلی ڕایدەکرد و خوشحاڵی خۆی دەردەبڕی.
No Comment! Be the first one.