چاویارنیوز ـــ نهێنی نەمانی تابلۆیەکی “پیکاسۆ” کە لە کاتی گواستنەودا ون ببوو، ئاشکرا کرا. دیارە ئەو بەرهەمە هونەرییە بەنرخە بە شێوەیەکی سەیر لەلایەن ئەو ئۆتۆمبێلەی کە هەڵیگرتبوو بەجێماوە.
تابلۆیەکی بچووکی “پابلۆ پیکاسۆ” کە لەم مانگەدا و لەکاتی گواستنەوەیدا لە مەدریدەوە بۆ گرانادا بۆ پێشانگایەک ون بووە، کە بووە هۆی لێکۆڵینەوەی پۆلیس کە پێدەچێت لە شوێنی سەرەتایی خۆیەوە قەت نەگواسترابێتەوە.
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لەمبارەوە نووسیویەتی، دوای ئەوەی بەرهەمی هونەری “سرووشتی بێ گیان بە گیتار” (Naturaleza muerta con guitarra)ی پیکاسۆ، کە بە بەکارهێنانی ئاوڕەنگ و قەڵەمی ڕەنگی دروستکراوە، نەیتوانیوە بگاتە شوێنی مەبەست و لە پیشانگاە نومایش بکرێت بۆیە پۆلیسی نیشتمانی ئیسپانیا دەستیکرد بە گەڕان بەدوای تابلۆکەدا.
پاش سێ هەفتە، تابلۆوە ونبووەکە دۆزرایەوە کە بەهای نزیکەی 600 هەزار یۆرۆ (525 هەزار پاوەند) دەخمڵێنێت. دەوترێت دراوسێیەک هەڵیگرتبوو دوای ئەوەی تیمی هاتووچۆ لەبیری کردبوو کە هەڵیبگرێت و بگوازێتەوە.
سەرچاوە نزیکەکان لە لێکۆڵینەوەکە بە ئاژانسی هەواڵی “Efe” ئیسپانییان ڕاگەیاندووە: “تابلۆکە تەنانەت لەو بینایەی کە بڕیار بوو لەوێیەوە بگوازرێتەوە بۆ پێشانگای گرانادا دەرنەچووبوو.”
ئەم بەرهەمە لە ساڵی ١٩١٩ لەلایەن پیکاسۆوە خولقابوو ، بڕیار بوو یەکێک بێت لە گرینگترین بەرهەمەکانی پێشانگای “سروشتی بێ گیان بە گیتار” بەڵام هەرگیز نەیتوانی بگاتە شوێنی مەبەست و هەر لە هەمان شوێنی سەرەکی خویدا مایەوە.
No Comment! Be the first one.