چاویارنیوز ـــ ئاماژەی ڕاستەوخۆی “تایلۆر سوئیفت” بە یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید لە ئەلبوومە نوێیەکەیدا مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بڵاوبوونەوەی یازدەهەمین ئەلبوومی ستۆدیۆیی “تایلۆر سوئیفت” بە ناوی “ژیانێکی کچە نمایشکارێک،The Life of a Showgirl”، جارێکی دیکە هەموو ئینتەرنێت و میدیاکانی پڕکردەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئاس، ئەو ئەلبوم لە 12 تراک پێکهاتووە و هاوشێوەی بەرهەمەکانی پێشووی، باس لە بابەتگەلێکی وەک پەیوەندی خۆشەویستی، ناوبانگ و … دەکات، بەڵام ئەوەی ئەمجارە زۆرترین سەرنجی ڕاکێشاوە، ئاماژەی ڕاستەوخۆی ئەو ئەستێرە پۆپەیە بۆ یانەی تۆپی پێی ڕیاڵی مەدرید.
لە تراکێکدا بە ناوی Wish List، سوئیفت لە بەشێک لە گۆرانییەکەیدا دەڵێت: ئەوان دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ڕیال مەدرید واژۆ بکەم…
No Comment! Be the first one.