چاویارنیوز ـــ نوێترین کتێبی هونەری “بۆب دیلن” بە ناوی “Point Blank” واتا “خاڵی بەتاڵ” بەم زوویانە بڵاو دەکرێتەوە. ئەم کتێبه 100 دیزاینی بڵاونەکراو و نوێ له خۆ دەگرێت و تا مانگی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە.
کتێبی”Point Blank” یەکەم کاری هونەری گرنگی “بۆب دیلن”ـە لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵدا، کە نزیکەی 100 دیزاینی بڵاونەکراو و نوێی تێدایە.
” بۆب دیلن” مامۆستایە لە گێڕانەوەی چیرۆک، دروستکردنی کەش و هەوای جیاواز و وروژاندنی هەستەکان. ناوبراو نەک تەنها لە مۆسیقا و نووسین بەڵکو لە هونەری وێنەکێشانیشدا مامۆستایە. بۆب لە ساڵەکانی 1960 ەوە تاکوو ئێستا لەم بوارەدا چالاکی دەنوێنێت.
کۆمەڵە بەرهەمی هونەری نوێی بۆب نزیکەی 100 وێنەی ڕەش و سپی لەخۆ دەگرێت کە لەنێوان ساڵانی 2021 بۆ 2022 خولقاون، ئەو کارانەی کە بناغەی پێشانگای ئەم دواییانەی ناوبراویان پێکهێنا بەناوی “Point Blank”، و سەرەتای ئەمساڵ لە گەلەری هالین لە لەندەن بەڕێوەچوو.
No Comment! Be the first one.