هونەرمەند “محەمەد عەباس بەهرام” لە خاکی کوردستان دەنێژرێت
چاویار – پاش ئەوەی دوێنێ هونەرمەند محەممەد عەباس بەهرام لە ئوردن کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێ بەخاکسپێردرا، بەڵام بەخاکسپاردنەکەی ناڕەزاییەتی لێکەوتەوە و بڕیارە تەرمەکەی لە گۆڕستان دەربهێنرێت و...
چاویار – پاش ئەوەی دوێنێ هونەرمەند محەممەد عەباس بەهرام لە ئوردن کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێ بەخاکسپێردرا، بەڵام بەخاکسپاردنەکەی ناڕەزاییەتی لێکەوتەوە و بڕیارە تەرمەکەی لە گۆڕستان دەربهێنرێت و ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.
نەریمان وەلید هاوسەری هونەرمەند محەممەد عەباس بەهرام کە خەڵکی ئوردنە و بە رەچەڵەک فەلەستینییە، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە” سوپاس و پێزانینم بۆ هەموو دڵسۆزی و پەیام و سەرخۆشیەکان بۆ تەلەفۆنەکان کە نەمتوانیوە وەڵام بدەمەوە زۆر ببورن”.
دەشڵێت” دوێنێ وەفاتی کرد لەبێ ئۆقرەییم تەنها شعوری ئەوەم پێ شکا لە خاکی بسپێرم، چونکە کەسم بەدەورەوە نەبوو، بەڵام سوپاس بۆ هەموو هاوکاریەکان هەر ئەمشەو لە خاکی غەریبی دەریدەکەین لە سەلاجەی دادەنێن تاکو معامەلاتی دائیرەی تەواو بێ و ڕۆژی پێنج شەممە بەرەو کوردستان بەڕێی دەکەوین و پێم خۆشە لە شاری سلێمانی بەخاکی بسپێرین”.
محەممەد عەباس بەهرام ساڵی ١٩٥٢ لە گەڕەكی مەلا عەبدوڵڵای شاری کەرکوک لەدایكبووە، لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی رابردوو دەستی بە کاری هونەری کردووە، دواتر بە گۆرانی (ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش و تووڕە مەبە لێم زیز مەبە) ناوبانگی دەرکرد.
ماوەی ساڵێک بوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، دوێنێ لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا، لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.
No Comment! Be the first one.