چاویارنیوز ـــ دەزگای بڵاوکراوەی “دار ئەلهەوا” لە عێراق وەرگێڕانی عەرەبی ڕۆمانی “لەم یەزرەع” لە نووسینی “محەمەد ڕەزا بایرامی” بڵاو دەکاتەوە.
گرێبەستی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمە لەسەر هەوڵی دەزگای ئەدەبی “تەماس” واژۆ کرا.
دەزگای ئەدەبی “تەماس” لە چوارچێوەی سیاسەتی نوێی خۆی بۆ تەرکیز خستنە سەر بڵاوکردنەوەی بەرهەمە ئەدەبییە دیارەکانی ئێران لە دەرەوە و بەتایبەتی لە وڵاتانی عەرەبی، مافی بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی “لەم یەزرەع”ی “محەمەد ڕەزا بایرامی” بە دەزگای بڵاوکراوەی “دارئەلهەوا” لە عێراق سپاردووە.
ئەم گرێبەستە لەسەر هەوڵی دەزگای ئەدەبی”تەماس” لە نێوان بڵاوکراوەی “دارئەلهەوا” ی عێراق و “نیستان”ی ئێران واژۆ کرا. ڕۆمانی “لەم یەزرەع” لە ساڵەکانی ٢٠١٦ نۆیەمین خەڵاتی “کتێبی ساڵ” و هەروەها خەڵاتی ئەدەبی “جەلال ئال ئەحمەد”ی بردەوە.
“لەم یەزرەع” چیرۆکێکی بێ هاوتا و نوێ لە جەنگ دەگێڕێتەوە، ئەم چیرۆکە سەبارەت بە سەربازێکی عێراقییە بە نێوی “سەعدوون” کە دەکەوتە خۆشەوییتی کچێکی سوننە.
نووسەر لەم ڕۆمانەدا هەوڵ ئەدات لایەنە کەمتر بینراوەکانی جەنگ بخاتە ڕوو و تێڕوانینێکی جیاواز لەسەر هەموو ئەو ڕەگەزپەرەستی و داب و نەریتە خراپانە کەوا ژیان تووشی دژواری دەکات، پێشکەش ئەکات. ئەو باسی پەیوەندییەک دەکات کە دوو هۆز ناتوانن قبوڵی بکەن و ڕووداوەکانی بەدوایدا دێت.
No Comment! Be the first one.